
SNN-
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق مایەپووچ نەبووە و خاوەنی یەدەگ و سامانی پێویستە، بەڵام بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت، ڕووبەڕووی قەیرانێکی خنکێنەر و ناجێگیریی دارایی بووەتەوە کە بەهۆیەوە ناچار بوو یەدەگی بانکی ناوەندی بەکاربهێنێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، عێراق لە ڕیزی دەوڵەتە زۆر دەوڵەمەندەکان نییە، بەڵام هەژاریش نییە و خاوەنی یەدەگی داراییە، داخرانی گەرووی هورمز وەک تاکە ڕێڕەوی هەناردەکردن، قەبارەی فرۆشی نەوتی مانگانەی لە 107 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ تەنیا یەک تا دوو ملیۆن بەرمیل لە مانگی نیسان کەم کردووەتەوە، ئەمەش حکومەتی ناچار کردووە مانگانە بڕی چوار تا پێنچ ملیۆن دۆلار لە یەدەگی بانکی ناوەندی ڕابکێشێت.
هەروەها سەبارەت بە کۆی گشتیی قەرزەکان کە گەیشتووەتە 108 تریلیۆن دینار، وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد، ئەمە کەڵەکەبووی ساڵانی پێش 2003 و دوای 2023ـە تا ئێستا، وتیشی دوای بڕیاڕی گۆڕینی دۆلار، حکومەت وەکو پێشتر ڕێکاری ئەمنی و پۆلیسی لە بازاڕدا بەکارناهێنێت، چونکە بازاڕ بەپێی یاسای خواست و خستنەڕوو کار دەکات. هاوکات دڵنیایی دا، گرانییەکەی ئێستا کاتییە و حکومەت بۆ پاراستنی هاوڵاتییان پێشتر باج و ڕسووماتی لەسەر کەلوپەلە بنەڕەتییەکان لاداوە و بەم نزیکانەش بڕیاری نوێ بۆ جێگیرکردنی نرخەکان دەردەکات.
لە کۆتاییدا وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئابووریی عێراق بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە گەمارۆدراوە و سەرەڕای سەردان و داواکارییەکانی عێراق لە وڵاتانی دراوسێ، هیچ لایەنێک لێخۆشبوونی بۆ تێپەڕبوونی نەوتی عێراق نەکرد، بۆیە ئێستا نەوتی وڵاتەکە بەهۆی مەترسییەکانەوە بە ناچاری بە داشکاندن و بە قەبارەیەکی زۆر کەمتر لە گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکرێت.
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
6كاتژمێر لهمهوپێشلە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
18كاتژمێر لهمهوپێشدەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
تشرینی یهكهم 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









