بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار روونکردنەوە دەدات

0
496

SNN-
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی بە نرخی کۆن خەرج دەکرێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر پڕوپاگەندەکان دەگیرێتەبەر

بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی دەدات کە سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێش ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکەش بە بانکەکان کراون، بە نرخی کۆن و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە خەرج دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بانکی ناوەندی عێراق ئەو دەنگۆیانەی بە “ناڕاست” ناوبرد کە گوایە بانکەکە نرخی پێشووی (1320 دینار)ی بۆ هەر دۆلارێک پەسەند نەکردووە و داوای جیاوازی نرخەکەی کردووە بە (1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک).

بانکەکە جەختیکردەوە کە لە ئێستادا بە تەواوی دەستکراوە بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا، بانکی ناوەندی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد بۆ وردبوون لە گواستنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە نرخی دۆلار و بازاڕەکان، و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دەکات بەرامبەر هەر لایەنێک پڕوپاگەندە و هەواڵی چەواشەکارانە بڵاوبکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this