ڤینسیۆس کەوتە مەترسییەوە

0
4285
زیدان و ڤینسیۆس

SNN Sport

 

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا،  شوێنی ڤینیسۆس جۆنیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید کەوتووەتە مەترسییەوە، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە بۆ یاریگاکان و چاکبوونەوە لە پێکان.

 

رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، ڤینسیۆس جۆنیۆر هەڕەشەی لە دەستدانی شوێنەکەی لەسەرە ئەگەر دووبارە خۆی نەسەلمێنێتەوەو بە ئاستێکی بەرزەوە نەدرەوشێتەوە.

 

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە زیدان ئامادە نیە هەریەکە لە هازارد و ڤینسیۆس جۆنیۆر پێکەوە یاری پێبکات، ئەو راهێنەرە هەریەکەو لە پێکهاتەیەک یاری پێدەکات، ئەمەش شوێنی ئەستێرە لاوە بەرازیلیەکە دەخاتە مەترسییەوە، چونکە پێش ئەوەی هازارد تووشی پێکان بێت، زیدان دەرفەتی زیاتری بە هازارد دەدا تا ڤینسیۆس جۆنیۆر.

 

یانەی ریاڵ مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 14ی حوزەیران لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ئیبار دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 8:30 خولەک ئەنجام دەدرێت، بە پێی پێکهاتەی پێشبینیکراوی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، هازارد سەرەکی دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this