کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە

0
779

SNN-

 دەستەی کەشوهەوای عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و ناوچە جیاوازەکان دەکەونە ژێر کاریگەری بارانبارینەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانبارین.

صادق عەتیە، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند کە ناسەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باکوور و ناوەڕاست دەگرێتەوە و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژئاوای شارەکانی نەجەف و سەماوە،

هاوکات هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان لە هەورەبرووسکە و مانەوە لە شوێنە کراوەکان بپارێزن و ئاگاداری ئەو با خێرایانەش بن کە لە هەندێک ناوچەدا دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

خشتەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو

رۆژی هەینی ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچەکانی ناوەڕاست، لە ناوچەی باکووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و هەورەبرووسکە، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور کەمێک دابەزین تۆمار دەکەن. (پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بۆ ڕۆژی هەینی: دهۆک 29، سلێمانی 30، هەولێر و ئەنبار 32، نەینەوا 33، کەرکووک 35، سەلاحەدین 36، نەجەف 37، بەغدا و دیالە و کەربەلا 38، واسیت و بابل و مثنى 39، دیوانییە و ميسان و زی قار و بەسرە 40 پلەی سیلیزی).

رۆژی شەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی کەم لە هەندێک ناوچەی جیاوازدا، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە و لە باشوور کەمێک نزم دەبنەوە.

رۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە باشووریش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانی کەم.

هەروەها رۆژی دووشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this