ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕێکارەکانی پرۆسەی “لەجیاتیدانان” بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەکات

0
344

 SNN-

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری پرۆسەی “لەجیاتیدانان” بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە جەختی لەسەر ڕێکخستنی میلاکات کردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکە تایبەتە بە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستا، وانەبێژ و فەرمانبەرانەی کە بە شێوازی گرێبەست لەسەر میلاکی هەردوو وەزارەتەکە ڕاستەوخۆ لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزرابوون، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوون، دەستلەکارکێشانەوە یان بە هەر هۆکارێکی دیکە لە کارەکانیان بەردەوام نین. شایستە داراییەکانی ئەم شوێنپڕکردنەوانەش بە تەواوی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەبێت.

لە چوارچێوەی هەمان بڕیاردا، داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی ڕاژە کراوە بە هەماهەنگی ڕەشنووسی ڕێنمایی و ڕێکارە پێویستەکان ئامادە بکەن و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ پەسەندکردن. دواتر، لە دوای ئەنجامدانی وردبینی لە ناوە پێشکەشکراوەکان، پێڕستی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ بڕیارلێدانی کۆتایی.

پێشبینی دەکرێت لە ڕێگەی ئەم پڕۆسەیەوە نزیکەی 20 هەزار کەس دەرفەتی کار و دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێت، کە ئەولیەویەت بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانە کە (زیاتر لە16هەزاردەرچوون)،  خاوەن بڕوانامە باڵاکان (ماستەر، دکتۆرا و دیپلۆمی باڵا)، سەدان وانەبێژی لادراو لە وەزارەتی پەروەردە و زیاتر لە هەزار و 600 مامۆستای وانەبێژی خوێندنی باڵا سوودمەند دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this