سوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقییەوە

0
32

SNN-

کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بە مینێکی دەریاییدا تەقییەوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هه‌ڵگرتبوو.

ئەمڕۆ ، میدیاکانی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی گه‌وره‌ی نه‌وت لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا، بەر مینی دەریایی کەوتووە و تەقیوەتەوە.

سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، کەشتییەکە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، هەوڵیداوە بە “شێوەیەکی نایاسایی و لە رێگەیەکی مۆڵەتپێنەدراو” لەلایەن ئێرانەوە، لەو رێڕەوە ئاوە ستراتیژییە تێپەڕێت.

سوپای پاسداران دەشڵێت، گەرووی هورمز داخراوە و لە ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە، لە ئەنجامی پێشێلكردنی هەر یاسایەكی تێپەڕینیش لە گەروەكەوە، كەشتی سەرپێچیكار دەكرێتە ئامانج.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this