ترەمپ جێبەجێكردنی یاسای لیندزی گراهامی بۆ سزادانی ڕووسیا ڕاگرت

0
31

SNN-

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی پەیوەندییەكانی ترەمپ و پوتن، ترەمپ سزاكانی یاسای لیندزی گراهامی بۆ سەر ڕووسیا ڕاگرت و دەڵێت، ئەو هەنگاوە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بە ئیمزاكردنی بڕیارێكی جێبەجێكار، جێبەجێكردنی سزاكانی یاسای لیندزی گراهامی بۆ سەر روسیا راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە لەم قۆناغەدا خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا دەكات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی رابردوو ترەمپ یاسای لیندزی گراهامی ئیمزاكرد، ، كە تێیدا هاتووە لەماوەی 30 رۆژدا باجی گومرگی تاكو رێژەی ٪100 بسەپێنرێت بەسەر كاڵا و سوتەمەنییەكانی روسیادا، سزاش بسەپێنرێت بەسەر ئەو وڵاتانەی هاوكاری روسیا دەكەن بۆ دەربازبوونی لە سزاكانی ئەمریكا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this