وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاوبەشانی دەکات؛ سبەی دوا مۆڵەتە

0
87

SNN-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاڕاستەی هەموو هاوبەشانی کارەبا کرد و ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، 18ی تشرینی یەکەم، دوا ڕۆژی دەرفەتی لێخۆشبوون و داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبایە.

سبەی کۆتا رۆژە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و 25%ی پۆلی بازرگانی (پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی) کۆتایی پێدێت. بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر 8:30ی بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە و تا کۆتا هاوبەش کە سەردانیان بکات، لە خزمەت هاووڵاتییاندا دەبن.

وەزارەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی “ئی-پسولە”وە تا کاتژمێر 12:00ی نیوەشەو بە هەمان ڕێژەی داشکاندنەکەوە قەرزەکانیان بدەنەوە.

کرێی کارەبا دەکرێتە قیست

لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا وەزارەتی کارەبا جەختی کردووەتەوە، دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە و بەسەرچوونی مۆڵەتەکە، قەرزی کۆنی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێتە قیستی مانگانە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ کرێی کارەبای مانگانەدا وەردەگیرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this