وەزارەتی دارایی: لە 12 ساڵی ڕابردوودا بەغدا تەنها 46 مووچەی ڕەوانە کردووە و پشکی هەرێمی کەمکردووەتەوە بۆ 4.2%

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەسەر تەمویلکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بەغدا تەنها 41 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە کە تەنها بەشیداوە بۆ 46 مووچە لە کۆی 144 مووچە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی کە ئەمڕۆ شەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی 2014 تاوەکو 2025 تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتیی عێراقەوە دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پابەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان، کەمبووەتەوە بۆ تەنها 4.2%ی بوودجەی گشتی، لە کاتێکدا بەپێی یاسا دەبوو ڕێژەکە 17% یان 12.67% بێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە بۆ سەر هەژماری وەزارەتەکەیان لەو ماوەیەدا، تەنها 41 ترلیۆن و 42 ملیار دینار بووە لە کۆی 212 ترلیۆن و 761 ملیار دینار، کە ئەم بڕەش تەنها بۆ تەمویلکردنی نزیکەی 46 مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە لە کۆی 144 مووچە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، لە ساڵانی 2014، 2020 و 2022دا حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجەوە، ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی ناردووە وەکو قەرز هەژماری کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێم بیبڕێتەوە.
وەزارەتی دارایی جەختیشی کردووەتەوە کە بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی لە ساڵی 2024 و ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووان، پشکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان دەکاتە 14.14%ی بوودجەی گشتیی عێراق.
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
59 چرکە لهمهوپێشوەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
59 چرکە لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری شەهیدان: مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەکرێتە 1,200,000 دینار
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
59 چرکە لهمهوپێش -
دەست بە دابەشکردنی قەرزی فەرمانبەران دەکرێتەوە و بڕیاری نوێ بۆ کەرتی تایبەت درا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









