وەزارەتی کارەبا: 50,000 هاوبەشی “پڕۆژەی ڕووناکی” دەخرێنە ناو داشکاندنی 50%وە و تەنها تا 12ی شەو مۆڵەت هەیە

0
67

SNN-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ ئاسانکاری و سوودمەندبوونی هاوبەشان ڕاگەیاند، کە تیایدا کۆی گشتی 20 ملیار دینار لە پارەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکی گواستراوەتەوە سەر قەرزی کۆن بۆ 50,000 هاوبەش.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، ئەم بڕیارە تایبەتە بەو هاوبەشانەی کە ماوەیەکی زۆر بوو پسووڵەیان بۆ نەهاتبوو و ئێستا پسووڵەیەکی کەڵەکەبوویان بۆ دەرچووە، بەمەش دەتوانن وەک بەشێک لە کارئاسانییەکانی “پڕۆژەی ڕووناکی” لە داشکاندنی 50% سوودمەند بن.

چۆن دڵنیابیتەوە؟

وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە ئەمڕۆ سەردانی هەژماری خۆیان لە ڕێگەی (ئی-پسووڵە) بکەن؛ ئەگەر قەرزی کۆن جارێکی تر لە هەژمارەکەیاندا دەرکەوتووە، ئەوە بە مانای گواستنەوەی پسووڵەی مانگانەی ڕووناکی دێت بۆ قەرزی کۆن بە مەبەستی خستنەناو داشکاندنەکەوە. هەروەها ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار کردووە، لە ڕێگەی کورتەنامەی (SMS)ـەوە ئاگادار کراونەتەوە.

تەنها ئەمشەو ماوە

 وەزارەتی کارەبا جەخت دەکاتەوە کە هاوبەشان تەنها تا کاتژمێر 12ی شەوی ئەمڕۆ کاتیان هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی پارەدان و سوودوەرگرتن لەم داشکاندنە گەورەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this