ئەمریکا سزای لەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای عێراقی هەڵگرت و ڕێگەیان پێدەدات دۆلار بفرۆشن

0
44

SNN-

بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری داد بە هەڵگرتنی کۆتوبەند و سنووردارکردن لەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو (صرافة) لە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەم بڕیارەی واشنتن دوای ئەوە هات کە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر پابەندبوونی ئەو کۆمپانیایانە بە پێوەر و ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجام دراو و ئاستی پابەندبوونیان سەلمێندرا.

بانکی ناوەندی جەختیش دەکاتەوە، هەڵگرتنی ئەم کۆتوبەندانە دەرفەت بەو کۆمپانیایانە دەدات جارێکی تر بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی فەرمیی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران. دیاریکردنی ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بنەماکانی چاودێری و ڕێکخستنی پرۆسەی فرۆشتنی دراوی بیانییە بەپێی چوارچێوە یاسایی و داراییە کارپێکراوەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this