میهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگری ئێران بۆ ترەمپ: ئەگەر هەڕەشەکانت جێبەجێ بکەیت ئەنجامەکەشی دەبینیت

0
14

SNN-

وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هۆشدارییەکی توند ئاراستەی ترەمپ دەکات و دەڵێت: لە ئەنجامی هەڕەشەکان بەرپرسیار دەبن

دوای ئەوەی لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلدا عەزیز نەسر زادە، وەزیری پێشووی بەرگری کوژرا، ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی ئێران متمانەی بە میهرداد ئەخلاقی بەخشیوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە

لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا دوای دەستبەکاربوونی، ئەخلاقی وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و ڕایگەیاند کە تاران ڕێوشوێنی پێویستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک گرتووەتەبەر و هۆشداری دا کە ئەگەر هەڕەشەکان لە قسەوە بگۆڕدرێن بۆ کردار، ئەوا ئەمەریکا ئەنجامەکەی دەبینێت.

“ترەمپ بیربکاتەوە”

وەزیری بەرگریی نوێی ئێران ڕووی دەمی کردە سەرۆکی ئەمەریکا و ئاماژەی بەوە کرد: پێویستە ترەمپ بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن هێزەکانی بە سەلامەتی لە ناوچەکە دەربکات،  جەختیشی کردەوە کە ئەگەر سوپای ئەمەریکا هەر هێرشێکی سەربازی ئەنجام بدات، ئەوا ڕاستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت لە دەرئەنجامەکانی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی وێرانکردنی ئێرانی کردووە ئەگەر هاتوو تاران نەچێتە ژێر بار و ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن نەکات، کە ئەمەش پەرەسەندنێکی نووی لە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this