عەباس عێراقچی بۆ نەتانیاهۆ: ئێرانیش ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەکراوە

0
27

SNN-

 لە کاردانەوەیەکی توند و پڕ لە هەڕەشەدا بەرانبەر بە لێدوانەکانی سەرۆ وەزیرانی ئیسرائیل، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێکی توندی لە سەکۆی «ئێکس» بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەکی نوێ و جەختیکردەوە کە تاران هێشتا ئەرکی خۆی لە ناوچەکەدا تەواو نەکردووە.

“ئێرانیش هێشتا ئەرکی ماوە”

عێراقچی لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە  نووسیویەتی: “دەتانەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە؟ فەرموون؛ ئێرانیش ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەکراوە.” ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە دوایین تاقیکردنەوەدا کە ئیسرائیل هەوڵیدا ئەرکەکەی بەرانبەر ئێران تەواو بکات، تاران نەک تەنها لاواز نەبوو، بەڵکو بەهێزتر و ئامادەتر لە جاران دەرکەوتەوە.

 عێراقچی لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا هێرشی توندتر دەکەینە سەر ناتانیاهۆ و تۆمەتباری دەکات بەوەی کە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بەرەو جەنگێکی وێرانکەری نوێ دەبات، تەنها بۆ ئەوەی لە مەترسیی زیندانیکردن و دادگاییکردن بەهۆی دۆسیەکانی گەندەڵییەوە ڕزگاری بێت، ئەمەش بەبێ هیچ گوێدانێک بە دەرئەنجامە کارەساتبارەکان بۆ سەر خودی ئیسرائیل یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this