12 کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا خنکان

0
9

SNN-

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کارەساتێکی مرۆیی لە نزیک دوورگەی لێسبۆسی یۆنان ڕووی دا و بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی کۆچبەران لەگەڵ بەلەمێکی هێزی پاسەوانی کەناری یۆنان، 12 کۆچبەر خنکان، کە لەنێویانیدا منداڵێکی ساوا هەیە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدارانی یۆنان، ڕووداوەکە لە مەودای نزیکەی 3.5 میلی دەریایی لە باشووری ناوچەی ئەگریلیا لە دوورگەی لێسبۆس تۆمارکراوە، کاتێک بەلەمێک کە کۆچبەرانی لە تورکیاوە دەگواستەوە، لەگەڵ بەلەمێکی پاسەوانی کەناری یۆناندا بەیەکیاندا داوە.

هێزی پاسەوانی کەناری یۆنان ڕایگەیاند کە تا ئێستا تیمەکانی ڕزگارکردن توانیویانە تەرمی شەش کەس لەو کۆچبەرە خنکاوانە بدۆزنەوە، کە پێکهاتوون لە چوار پیاو، ژنێک و منداڵێکی ساوا.

هەروەها، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، دەسەڵاتدارانی یۆنان هاووڵاتییەکی 37 ساڵەی تورکیایان دەستگیر کردووە کە یەکێک بوو لە ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و وەک گومانلێکراو بە کاری قاچاخچێتیی کۆچبەران و لێخوڕی بەلەمەکە دەناسرێت. گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەوانی تر لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this