ئەمریکا زەنگی مەترسی لێدەدات هۆشداری توند بە هاووڵاتییانی لە 12 وڵاتی ناوچەکەدا دەدات

0
10

SNN-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی خێرا دەداتە هاووڵاتیانی و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان هەیە

لە پەرەسەندنێکی نوێی ئەمنیدا، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە  ئاگاداربن و خۆیان بەدوور بگرن، ئەمەش لە ڕێگەی ئاگادارییەکی ئەمنییەوە کە ئاماژەی بە هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە کردبوو.

ئاگادارییەکە هۆشداری دا کە کارە دوژمنکارییەکان ڕەنگە بە خێرایی پەرە بسێنن و سنووری پێکدادانەکانی ئێستا تێپەڕێنن، کە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخستنی ئاسمانی ناوچەکە و تێکچوونی جموجوڵی گەشتیاری.

هەروەها باڵیۆزخانەکە هۆشداریی دا لە ئەگەری ئەوەی ئێران و گرووپە لایەنگرەکانی، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە سەرتاسەری جیهان بکەنە ئامانج.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم هۆشدارییە ئەمنییانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەم وڵاتانەی خوارەوەی گرتەوە: سعودیە، کوەیت، ئوردن، بەحرەین، عومان، قەتەر، عێراق، لوبنان، یەمەن، ئێران، ئیسرائیل و قودس.

باڵیۆزخانەکان داوایان لە گەشتیاران کرد کە پلانی جێگرەوە پێشوەختە ئامادە بکەن و چاودێریی پێشھاتەکانی فڕۆکەخانەکان بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this