ناتانیاهۆ نەخشەیەکی نوێی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشاو هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ نیشاندراوه

SNN
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی ئەمنیی باڵادا، بەڵگەنامەیەکی فەرمیو نوێی لەژێر ناونیشانی «تێڕوانینی ناتانیاهۆ بۆ ئاسایشی ئیسرائیل» بڵاوکردەوە کە تێیدا نەخشەیەکی جیۆپۆلەتیکی نوێی بۆ دابەشبونی هێز لەناوچەکەدا کێشاوە، ئەم بەڵگەنامەیە کە یەکەم دۆسیەی لەمجۆرەیە لەدوای 10 ساڵی ڕابردوەوە، لوتکەی پەرەسەندنەکان پیشاندەدات؛ بەتایبەت کاتێک ناتانیاهۆ لەسەر نەخشەکەدا، هەرێمی كوردستان (باشوری کوردستان)ى وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ، جیابوەوەو دابڕاو لەدەسەڵاتی (عێراق) نمایشکردوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونی ئیسرائیلە بۆ ئایندەو چارەنوسی سیاسیی هەرێمەکە.
ناتانیاهۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 وادەکات ئیسرائیل بنەماکانی باوەڕی ئەمنیی خۆی بەهاوکاریی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، شموئێل بن عەزرا نوێبکاتەوە، ستراتیژییە نوێیەکە لەبری (داپڵۆسینو بەرگریی)، پێشینە دەداتە وەشاندنی گورزی پێشوەختە دژ بەبەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، تەنانەت ئەگەر واشنتۆنو ئەمریکاش پاڵپشتیی نەکەن، ئیسرائیل دەڵێت، “لەڕێگەی هێرشەکانی لەغەززەوە تا یەمەنو لوبنان توانیویەتی گەمارۆی میحوەرەکەی ئێران بشکێنێت”.
نەخشە نوێیەکەی ناتانیاهۆ، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەفەرمی بۆ سێ میحوەری دژ بەیەک جیاکردوەتەوە، یهكهمیانى بهڕهنگى شین جیاكردوهتهوه كه وهك (هاوپەیمانێتیی ئیسرائیل) ناسێندران ئهوانیش پێکدێن لەهاوپەیمانێتیی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلو ئیمارات (بەڕەنگی شینی تۆخ)، هاوكات لایەنە دۆستەکانی ئەم ڕەوتە (بەڕەنگی شینی کاڵ) دیاریکراون کە پێکهاتون لە(ئەسیوپیا، خاکی سۆماڵ، هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لەسودان، هێزەکانی خەلیفە حەفتەر لەلیبیاو ناوچەکانی باشوری یەمەنو هێڵکاریی جوگرافیای هەرێمی کوردستان).
میحوەرى دوهمیش بهڕهنگى سەوز دیاریكراون كه پێكهاتون لههاوپەیمانێتیی سوننە، ئهوانیش بریتین لەچوار هێزی سەرەکی (عەرەبستانی سعودیە، تورکیا، میسرو پاکستان)، لایەنە هاوسۆزەکانی ئەم بەرەیەش (بەسەوزی کاڵ) بریتین لە(سوریا، ئوردن، دەسەڵاتی فەڵەستین، قەتەر، کوهیت، حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لەلیبیاو قوبرسی تورکی).
میحوەرى سێیهمیش ڕهنگى مۆرە كه (میحوەرەکەی ئێران)ه، ئێران وەک ناوهێنەری سەرەکی لەناو جەرگەی ڕەنگەکەدا جێگیرکراوە، هاوشان لەگەڵ گروپە هاوپەیمانەکانی لەبەشێک لەخاکەکانی یەمەن، لوبنانو عێراق.

هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
6 چرکە لهمهوپێشئەمریکا زەنگی مەترسی لێدەدات هۆشداری توند بە هاووڵاتییانی لە 12 وڵاتی ناوچەکەدا دەدات
تشرینی یهكهم 19, 2026عەباس عێراقچی بۆ نەتانیاهۆ: ئێرانیش ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەکراوە
تشرینی یهكهم 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
6 چرکە لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
2كاتژمێر لهمهوپێش -
لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
6 چرکە لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









