هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا

0
230

SNN

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەكان، لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتووەوە بەرنامەی قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات.
ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتەكە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی رایگەیاندووە، وەزارەت پێشتر لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوودا بەستەرەی پێشكەشەكردنی بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون لە بەغدادو پارێزگا جیاوازەکان راگەیاند، داواکارییەکانی 10 هەزار قەرزوەرگر وەرگیرا، ئەمە جگە لە مامەڵەکردن لەگەڵ شەش هەزار داواکاری کە لە ساڵی پێشووەوە گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی ئەو داواکاریانە، سندوقی نیشتەجێبوون دەستیکرد بە کۆتاییهێنان بە دۆسییەی قەرزوەرگرەکان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلە تایبەتەکەیەوە، كۆی بڕی قەرزەكە 60 ملیۆن دیناری عێراقییە، بە گوێرەی رووبەری موڵکەکەو مووچەی فەرمانبەر یان کەفیل دیاری دەکرێت، لەگەڵ ماوەی گەڕاندنەوەی تا 15 ساڵ.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی راشیگەیاندووە، وەزارەت پلانی کارکردنی هەیە بۆ دەستپێکردنی گەڕێكی نوێی قەرزەکان بۆ ساڵی داهاتوو، بە پاراستنی هەمان مەرجەکانی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و خواستێکی بەرچاو لەلایەن قەرزوەرگرانەوە هەیە، بەو پێیەی قەرزەکان بێ سوودن، تەنها پارەی کارگێڕی بچووکیان لەسەرە کە لەسەدا 2ی بەهای قەرزەکە زیاتر نییە.

داواشی لە قەرزوەرگرانی پێشوو کرد پابەند بن بە خشتەی گەڕاندنەوەی قیستەکانیان، چونکە ئەم پارانە دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە بۆ پشتگیریکردنی سودمەندانی دیکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this