ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند

0
1

SNN

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، بۆردمانەكانی ئەمەریكا زیانی كوشندەیان بە ئێران گەیاندووە، مەرجی كۆتاهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە دژی ئێرانیش بریتییە لە گەرەنتیكردنی نەبوونی ئێران بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا كە میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردووەتەوە، ئاماژەی داوە: بۆردمانەكانی ئەمەریكا زیانی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە، سەركردەكانی ڕیزی یەكەم و دووەم بە تەواوی لە ناو بران و نیوەی سەركردەكانی ڕیزی سێیەمیش كۆتاییان پێ هێنراوە.

زیاتر وتی، ئەو سەركردانەی ئێران كە لە ژیاندا ماون، داوای وەستانی بۆردمانەكانیان كرد و تكایان كرد كە چارەنووسی ئەوانیش هاوشێوەی سەركردەكانی ڕیزی یەكەم و دووەمی وڵاتەكەیان نەبێ و نەبنە ئامانجی بۆردمانەكانی ئەمەریكا.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، واشنتن هەرگیز ڕێ بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، مەرجی سەرەكی وەستانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیش گەرەنتیكردنی ئەو ئامانجەیە كە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

لە 28ی شوبات/فێبرایەری ڕابردوو، ئەمەریكا و ئیسرائیل بە چڕی بۆردمانی ئێرانیان دەست پێ كرد، بەوهۆیەوە ڕابەری ئێران عەلی خامنەیی و دەیان سەركردەی باڵای ئەو وڵاتە كرانە ئامانجی بۆردمانەكان و كوژران، لەو كاتەوەیش تا ئێستە ململانێ و پێكدادان و دانوستان و گوشاری ئابووری و گەمارۆكان بۆ سەر یەكتر بەردەوامیان هەیە و كۆتایی بە ململانێكانی نێوان هەردوو وڵات نەهاتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this