زیانى وه‌ستانى گه‌شته ئاسمانییه‌كان رۆژانه 230 ملیۆن دۆلاره

گه‌شتى سامانى | فۆتۆ/ Nathir Travel and Tours Agency
دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى پێشبینى ده‌كات زیانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى به‌هۆى وه‌ستانى گه‌شته‌كانه‌وه بگاته 84.3 ملیار له ساڵى 2020 دا ئاشكراشیده‌كات: رۆژانه ئه‌و كه‌رته 230 ملیۆن دۆلار زیانى پێ ده‌گات.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه “ساڵى 2020 ده‌بێته خراپترین ساڵ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى”، چونكه به‌هۆى وه‌ستانى گه‌شته‌كانه‌وه كۆمپانیا و كارمه‌ند و دامه‌زراوه‌كانى ئه‌و بازرگانییه به‌هێزه رۆژانه له زیاندان، كه تێیدا هاتووه، ” پێشبینى ده‌كه‌ین له ساڵى 2020 دا زیانه‌كانى كه‌رتى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى بگاته 84.3 ملیار دۆلار، ببێنه خراپترین ساڵى له‌مێژووى ئه‌م جۆره له گواستنه‌وه‌یه‌دا”.
ئه‌لیكسانده‌ر دى جونایك، سكرتێرى دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “هه‌موو رۆژێكى ئه‌مساڵ تا ئێستا گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى بڕى 230 ملیۆن دۆلار زیان به‌م جۆره پیشه‌سازییه گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر شه‌پۆلى دوومى كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵنه‌دات ئه‌وه به‌هیواین به‌مزووانه ئه‌م داڕوخانه كۆتاى پێ بێت”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “داهاتى ئه‌م كه‌رته به‌ڕێژه‌ى 50٪ كه‌مده‌كات و ده‌بێته 419 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵى 2019 كه 838 ملیار دۆلار بووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى كه پشتیان پێى به‌ستووه بۆ خه‌مڵاندنه‌كانیان له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌لیكسانده‌ر دى جونایك ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ساڵانه 2.2 ملیار كه‌س گه‌شتى ئاسمانى ده‌كه‌ن، هێڵه ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌ر گه‌شتیارێك 37.54 دۆلار زیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه 10٪ى ئه‌و گه‌شتیارانه بۆ به‌سه‌ربردنى پشوو گه‌شتده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى تر سه‌رجه‌میان گه‌شتى بازرگانى و كار و خوێندنه”.
ئه‌و به‌رپرسه داواده‌كات گه‌شته‌كان بكرێنه‌وه به پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانه‌وه و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌كان باشترین رزگاركه‌ر و بوژێنه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ئابوورى جیهان له‌م دۆخه‌دا”.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا نزیكه‌ى هه‌موو وڵاتانى جیهان گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان وه‌ستاندووه و ته‌نیا گه‌شتى كارگۆ و دیپلۆماسى له‌نێوان وڵاتاندا هه‌یه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








