یانه‌ى كۆیه له‌رێگه‌ى فێرگه‌ى تۆپى پێى یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كانى ده‌كاته‌وه

فێرگەی کۆیە
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
پاش زیاتر له 3 مانگ دابڕان له‌چالاكییه‌كانى، به‌تایبه‌ت به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا-وه، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه له‌ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى فێرگه‌ى تۆپى پێى پێگه‌یاندنى منداڵانى یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كاته‌وه.
دواى ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) و كۆتایی هاتنى وه‌رزى خوێندنى 2019-2020 و پشووى هاوینه‌ى قوتابیان و خوێندكاران، فێرگه‌ى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه كه ساڵى 2019ى رابردوو دامه‌زراوه، بۆ ئه‌م هاوینه دووباره به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ریه‌كه له‌ڕاهێنه‌ران (هیوا ره‌مه‌زان، ئه‌ڵوه‌ند هیدایه‌ت، هه‌ڵكه‌وت جه‌لال، موحه‌مه‌د یونس، رێبین سلێمان) ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو (13-6-2020) یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فێرگه‌كه له‌یاریگاى یانه‌كه ده‌ستپێده‌كات و به‌پێى پڕۆگرامێكیش هه‌فتانه چوار رۆژ مه‌شق و راهێنان به‌ئه‌ندامان و به‌شداربووان ده‌كرێ كه بریتین له له‌دایكبووانى ساڵانى (2005، 2006، 2007، 2008، 2009، 2010، 2011، 2012).
“بیرمان له‌وه كرده‌وه یارى تۆپى پێ له‌یانه‌كه به‌چه‌ند قۆناغێك پێشبخه‌ین”
سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى فێرگه‌كه، شه‌ماڵ عه‌لى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه تایبه‌ت بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، قسه‌ى كرد و وتى: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ى نوێى یانه‌كه‌مان پاش ده‌ستبه‌كاربوونمان، بیرمان له‌وه كرده‌وه یارى تۆپى پێ له‌یانه‌كه به‌چه‌ند قۆناغێك پێشبخه‌ین، ساڵى 2017 بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى فێرگه‌یه‌ك له‌به‌رنامه‌ماندا هه‌بوو، ساڵى 2018 كارى باشمان بۆى كرد و بنه‌ماكه‌مان بۆ دانا، ساڵى 2019 توانیمان به‌فه‌رمی فێرگه‌كه دروست بكه‌ین و ئه‌ندام وه‌ربگرین، وه‌ك سه‌ره‌تا زیاتر له 100 ئه‌ندامى هه‌بوو، ئه‌مساڵیش پێشبینى ده‌كه‌ین هه‌مان رێژه به‌شدارى تێدا بكه‌نه‌وه، ساڵى 2019 وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌شدارى دوو خولیشیان پێكرا، یه‌كێك خولى فێرگه‌كان له‌هه‌ولێر و ئه‌ویتر یانه‌ى ئاشتى له‌سلێمانى خولێكى دۆستانه‌ى بۆ فێرگه‌كان رێكخست و تیایدا یه‌كه‌م بوون”.
“ئامانجى ئێمه پێگه‌یاندنى یاریزانه”
سه‌رۆكى یانه‌ى كۆیه له‌باره‌ى ئامانج و به‌رنامه‌ی فێرگه‌كه‌ش وتى: ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌م فێرگه‌وه یاریزان پێبگات و بگاته مه‌ڵبه‌ندى وه‌رزش و لاوانى كۆیه كه ئه‌وان تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانیان هه‌یه و پاشان بۆ تیپى لاوانى یانه‌كه‌مان سه‌ریان بخه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، له‌فێرگه‌كه‌ى ئێمه‌دا ئامانجمان پاره په‌یداكردن نییه، به‌ڵكو پاره‌ى یانه‌شى بۆ خه‌رج ده‌كه‌ین، ساڵى پار بڕى 25 هه‌زار دینار له‌به‌شداربووان وه‌رگیرابوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا بڕى 10 هه‌زار دینار كه بڕه پاره‌یه‌كى زۆر كه‌مه، پێشبینى ده‌كه‌م خه‌رجى زیاتریش له‌فێرگه‌كه بكه‌ین، نه‌ك قازانج و داهاتى پێ په‌یدا بكه‌ین، چونكه ئامانجى ئێمه پێگه‌یاندنى یاریزانه، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى لێ ده‌كه‌ین”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









