مامەڵەی بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕانیە دەستپێدەکات

قهزاى ڕانیه ناوهندى ئیدارهى ڕاپهڕین | فۆتۆ: محهمهد مستهفا / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
سبەی چوارشەممە، لە سنووری قەزای ڕانیە مامەڵەی بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات.
یوسف ناودەشتی، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە بە (SNN)ی راگەیاند: “سبەی لە پەروەردەی ڕانیە مامەڵەی بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات و لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکەش مامەڵەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی قۆناغی بنەڕەتی جێبەجێدەکرێت”.
وتیشی: “داوا لە مامۆستایانی گرێبەستی قۆناغی بنەڕەتی سنووری قەزای ڕانیە دەکەین کە سبەی چوارشەممە کاتژمێر 9:00ى بەیانی سەردانی پەروەردەی ڕانیە بکەن بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان”.
بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە باسی لەوەشکرد: “پێویستە مامۆستایانی گرێبەست لەکاتی سەردانیکردنی پەروەردەی ڕانیە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن: کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیاری و فۆرمی خۆراک و کۆپیەکانییان و چوار وێنەی رەنگاو رەنگ”.
ئهو بهرپرسهى پهروهردهى ڕانیه ئهوهشى خستهڕوو: “هەفتەی ئایندە مامۆستایانی گرێبەستی ئامادەیی بۆ رایکردنی مامەڵەی بوون بە هەمیشەییان ئاگادار دەکرێنەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









