چیرۆكى ئه‌و كه‌سانه‌ى مردن به كۆرۆنا “ناونیشانى لێ وه‌رگرتنه‌وه” له سلێمانى

گۆڕستانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كه ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا گۆڕانكارى ته‌واوى به‌سه‌ر ژیاندا هێنا، یه‌ك له‌و گۆڕانكارییانه شێوازى ناشتن و دانه‌نانى پرسه بوو به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.

ئه‌م شوێنه گۆڕستانى قوربانیانى كۆرۆنایه له سلێمانى حاجى عه‌بدوڵا، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه‌یه كه ته‌رمى تووشبووانى كۆرۆنا ده‌نێژن، ئه‌و باسى ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌كات بۆ (SNN) كاتێك ته‌رمى توشبوویه‌كى كۆرۆنا ده‌نێژن و ده‌ڵێت: “ته‌رمى توشبووی كۆرۆنا له‌ڕووى زانستییه‌وه تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك ڤایرۆسه‌كه‌ى له جه‌سته‌دا ده‌مێنێت، بۆیه وه‌كو مردوویه‌كى ئاساى نیه كه بشۆردرێت و كفن بكرێت، ستافێكى تایبه‌ت لاشه‌كه ته‌عقیم ده‌كه‌ن و ده‌خرێته كیسێكى تایبه‌ته‌وه، دواتر ده‌خرێته گۆڕێكه‌وه كه قوڵییه‌كه‌ى زیاتره له 3 مه‌تره”.

وتیشى: “ئه‌و تیمه پێكهاتووه له نوێنه‌رى: ئه‌وقاف، ته‌ندروستى، شاره‌وانى، زانایانى ئاینى و ئاسایش له‌گه‌ڵ پێنج له ئه‌ندامى خێزانى مردووه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گومانێكیان لا دروستنه‌بێت و شێوازى ناشتنه‌كه به چاوى خۆیان ببینن مردووه‌كه ده‌نێژن”.
قوربانیانى كۆرۆنا پله‌ى شه‌هیدیان پێ ده‌درێت
سه‌رپه‌رشتیارى تیمى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى تووشبووانى كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌لایه‌ن ئه‌و ستافه‌وه نوێژى مردوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه به‌هۆى كۆرۆناوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به فه‌تواى لیژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم پله‌ى شه‌هیدیان پێده‌درێت”.
هیچ پاره‌یه‌ك له كه‌سوكارى مردووه‌كان وه‌رناگیرێت بۆ ناشتن و هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕه‌كان
حاجى عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له كه‌سوكارى قوربانیان كۆرۆنا وه‌رناگیرێت چى بۆ هه‌ڵكه‌ندنى گۆڕ و ناشتنه‌كه‌ى سه‌رجه‌م تێ چووه‌كه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستیه‌وه دابینده‌كرێت”.

جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: “تاوه‌كو ئێستا 24 كه‌س له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، له‌م گۆڕستانه‌ش 12 كه‌س به‌خاكسپێردراوه، ئه‌وانى دیكه‌ش خه‌ڵكى قه‌زا و شاره‌كانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى بوون و له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ى خۆیان به‌خاكسپێرداون”.
به‌شێك له گۆڕه‌كان ناویان له‌سه‌ر نیه
“گۆڕستانه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت كه‌سوكارى مردووانى كۆرۆنا له پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له سێ رۆژ ده‌توانن له‌ڕێگاى شاره‌وانییه‌وه داوابكه‌ن بچنه سه‌ردانى گۆڕى كه‌سوكاریان”.

به‌شێك له‌و گۆڕانه‌ى كه مردووه‌كانیان تێدا نێژراوه ناویان له‌سه‌ر نیه، به‌بێ ناونیشانى ماونه‌ته‌وه، (SNN) بۆ به‌دواداچونكردن بۆ ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به چه‌ند كه‌سێكه‌وه كرد و ئه‌وانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، “هۆكارى ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه به‌شێك له كه‌سوكارى قوربانییه‌كان پێیان خۆش نیه ناوى كه‌سه ئازیزه‌كانیان له‌و گۆڕستانه بنووسرێت”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









