له‌یلا گوڤه‌ن ئازادكرا و ده‌ڵێت: وازناهێنین تا كورد ئازاد ده‌بێت

له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له‌دواى ئازادكردنى | فۆتۆ: ANF
ئه‌مشه‌و خانمه په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له‌یلا گوڤه‌ن پاش پێنج رۆژ له زیندانى كردنى ئازادكرا و رایگه‌یاند: به دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)یه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پارێزبه‌ندى لێ وه‌رگیرایه‌وه له په‌رله‌مانى توركیا، دواى ئه‌وه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه خرایه زیندان و سزاى ساڵێك و پێنج مانگ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، پاشان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانییه‌وه ئه‌و سزایه تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى بۆ كرا و پاش مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له زیندان ئه‌مڕۆ فه‌رمانى ئازادكردنى ده‌رچوو.
له‌دواى ئازادكردنى له‌یلا گوڤه‌ن، په‌یامێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “ئه‌م رووداوانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر وره‌ى ئێمه ناكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین”.
گوڤه‌ن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “موسته‌فاى هاوڕێم نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه و له‌ژێر چاودێریدایه و چه‌ندین نه‌خۆشى تریشى هه‌یه، ئازار ده‌چێژێت هاوشێوه‌ى ئه‌و هه‌زاران زیندانییه كورده‌ى كه له زیندانه‌كاندان، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت بڵێم دڵخۆشم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌م”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه ده‌زانین كه به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌ممان زۆرن، به‌ڵام هه‌رگیز وازناهێنین تا نه‌ته‌وه‌ى كورد له توركیا ئازادى به‌ده‌ستده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاویش ناچینه دواوه”.
گوڤه‌ن و مو‌سا فارسئۆغڵو كه هه‌ردووكیان په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه زیندانى كران به تۆمه‌تى شكاندنى یاساى توركیا و هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تیرۆر.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









