
SNN
بازرگانیکردن بە پلازمای خوێن بووەتە دیاردە لە عێراق و رۆژنامەیەکی ئەڵمانیش ئاشکرای دەکات، ئەوانەی کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکەن نرخی نزیکەی هەزار دۆلاریان بۆ دیاریکردووە.
رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی نوسیویەتی، بازرگانیکردن بە پلازمای خوێن لە عێراق لەوەوە سەریهەڵدا، ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عێراق بە رۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی زمانحاڵی حكوومه‌تی عێراقی راگەیاند: “هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له عێراق هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌دینه توب”ی به‌غدا و به‌سڕه پزیشكان خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یان وه‌رگرتووه كه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵبوون و كردوویانه‌ته جه‌سته‌ی كه‌سانی تره‌وه كه تووشبووی كۆرۆنان، خۆشبه‌ختانه ئه‌و تووشبووانه‌ی كه پلازمای نه‌خۆشی چاكبووه‌وه‌یان پێ دراوه، دوای 72 سه‌عات له پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كه به ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه”.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئه‌م قسه‌یه‌ی نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق سەرنجی عێراقییه‌كانی راکێشا، به‌ڵام نه‌ك هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر چاكبووهوهكان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كان بچن و خوێنی خۆیان ببه‌خشن، به‌ڵكو جۆره بازرگانی و مامه‌ڵه‌یه‌ك دروستبووه.
دوای چەند رۆژێک لەو لێدوان كیسی خوێنی چاكبووهکانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كه پلازمای خوێنیان ته‌نی دژه كۆرۆنای تێدایه خرایه مامه‌ڵه و بازرگانییه‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به نهێنی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌م بازرگانییه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ و به‌شێك له پزیشك و په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراقیش به‌شدارن له‌و پرۆسه‌یه.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پزیشکەکانی عێراق لەگەڵ تاقیکردنەوەی پلازمای خوێنی چاکبووەوەکان لەسەر کەسانی تووشبوو بە کۆرۆنا و دەرکەوتنی کاریگەری ئەرێنی لەسەریان، بانگەوازیان کرد کەسانی چاکبوو خوێنی خۆیان ببەخشن بەڵام بەگوێرەی پێویست بەهانایانەوە نەچوون.
مه‌حموود فوئاد خالید پزیشک لە شاری به‌سڕه‌یه لەوبارەیەوە وتوویەتی: “زیاتر له 630 تووشبووی كۆرۆنا له به‌سڕه به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌متر له 50 كه‌سیان ئاماده‌بوون خوێن ببه‌خشن، تا به پلازمای ناو خوێنیان كه‌سانی تر له مردن به‌هۆی كۆرۆناوه ڕزگار بكه‌ن”.
ئەو پزیشکە رایگەیاندووە: “كاتێك به‌دواداچوونمان كرد، بۆمان ڕوون بووه‌وه كه چاكبووه‌وان دواتر خوێنی خۆیان به پاره ده‌فرۆشن و كه‌سانی شاره‌زایی پزیشكیش به‌شدارن له‌و پرۆسه‌یه، چونكه بۆ وه‌رگرتنی خوێن له جه‌سته‌ی چاكبووه‌وان كه‌سانی ئاسایی ناتوانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن”.
رۆژنامەکە سەبارەت بەو مامەڵەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، نرخی کیسێک پلازمای خوێن نزیکەی هەزار دۆلاری ئەمریکییە بەڵام له گه‌ڕه‌كه دهوڵهمهندنشینهكانی به‌غدای پایته‌خت نرخه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره و گەیشتووەتە دەیان هەزار دۆلار.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









