گفتوگۆى ستراتیژى عێراق و ئه‌مریكا: ده‌رهێنانى عێراق له سێبه‌رى ئێران

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شیكه‌ره‌وان پێیانوایه گفتوگۆكان “هه‌وڵى ئه‌مریكایه بۆ ده‌رهێنانى عێراق له سێبه‌رى ئه‌مریكا”، سیاسییه‌كانى عێراقیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چیتر ته‌نیا هه‌ژموونى سه‌ربازى خۆى نا، به‌ڵكو هه‌ژموونى ئابوورى خۆشى به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت”.
گفتوگۆكه بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت، 21 کەسایەتی عێراقی کە لە سیاسی و ئەکادیمی و سەربازی و پەیوەندی نێودەوڵەتی پێکهاتووە، بەشداری تێدا دەکەن، هاوکات تیمێکی بەهێزی ئەمریکی بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکەن، به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م گفتوگۆیانه كه‌وتووه‌ته سه‌ره‌مى حوكمدارى مسته‌فا كازمى كه زۆرترین نزیكى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، هاوكات پاش ئه‌و گرژییانه دێن كه به‌هۆى كوشتنى قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا دروستبوون.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ته‌نیا هه‌ژموونى سه‌ربازى خۆى نا، به‌ڵكو هه‌ژموونى ئابوورى خۆشى به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكى باڵاى عێراق كه نایه‌وێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێت: “لایه‌نێكى گفتوگۆكان بۆ گۆڕینى هه‌ژموونى ئه‌مریكایه له عێراق له سه‌ربازییه‌وه بۆ ئابوورى و بازرگانى، هاوكات لایه‌نێكى تریشى بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كه له عێراق ده‌كرێته سه‌ر سوپاى ئه‌مریكا”.
هاوكات سه‌جاد جیهاد، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى عێراقى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌م دایه‌لۆگه داهاتووى سه‌ربازى ئه‌مریكا له عێراق دیارى ده‌كات، تا ئێستا ئه‌مریكا ستراتیژیه‌تێكى روونى سه‌ربازى له عێراق نیه، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا ده‌بێت چۆن بن؟ چونكه دواى رووخانى داعش ئیتر شتێك نه‌ما به‌ناوى پێوستى عێراق به هێزى ئه‌مریكا! له‌به‌ر ئه‌وه له‌م گفتوگۆیه‌دا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌مریكا له دواى هه‌شت ساڵ له رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له ساڵى 2011 له عێراق كشایه‌وه، له ساڵى 2008 رێككه‌وتننامه‌ى نێوان ئه‌مریكا و عێراق واژووكرا، دواتر له ساڵى 2014 وه‌ك رێبه‌رى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دووباره پێگه‌ى سه‌ربازى خۆى له عێراق فراوانكرده‌وه، دواى حه‌وت ساڵ له ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى عێراق له‌ژێر هه‌ژموونى ئێران‌دا یاساى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كانى له‌ناو خاكى عێراق (له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا) په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام ئه‌و یاسایه هه‌رگیز نه‌چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رێناد مه‌نسور، ئه‌ندامى پێشكه‌وتوو له چاته‌م هاوسى عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م گفتوگۆیه له‌دواى ئه‌و به‌ربه‌سته زۆرانه دێت كه بۆ ئه‌مریكا دروستبوو له سه‌رده‌مى حوكمى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌رپرسیارییه‌تى هێرشه‌كان هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌مریكا ته‌نیا گله‌ی له دوژمنه‌كانى ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دۆسته‌كانیشى به‌رپرسیارییه‌تى به‌رامبه‌رى وه‌ربگرن”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێستا دۆخێكى تر دروستبووه، كه‌شوهه‌واى سیاسى زۆر جیاوازه، ته‌نیا باس له گفوگۆى سیایى و سه‌بازیش ناكه‌ن، به‌ڵكو بازرگانى و ئابوورى به‌شێكى گرنگى گفتوگۆكان ده‌بێت”.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق له‌ژێر سێبه‌رى ئێران ده‌ربهێنێت
سه‌جاد جیهاد، پێى وایه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق له‌ژێر سێبه‌رى ئێران ده‌ربهێنێت و ده‌ڵێت: “كازمى په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه و به‌لایه‌وه گرنگه ئه‌م گفتوگۆیه به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه داهاتووى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئێران و هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له عێراق تێدا تاوتوێى ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى دروسته”.
عێراق باشترین ده‌رگایه بۆ ئه‌مریكا تا له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ژموونى خۆى فراوانتر بكات
عێراق باشترین ده‌رگایه بۆ ئه‌مریكا تا له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ژموونى خۆى له ناوچه‌كه‌دا فراوانتر بكات، له به‌رامبه‌ردا هه‌ژموونى ئێران كه‌مبكاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه په‌یمانگاى واشنتۆن راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا عێراق به دۆخێكى خراپى داراییدا تێده‌په‌ڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مریكا ده‌توانێت یارمه‌تى عێراق بدات و عێراقێكى به‌هێز و خاوه‌ن ئاسایش بوونیاد بنێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ژموونى ئێران كه‌مبكاته‌وه”.
مانگى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكى نوێى هه‌ڵده‌بژێردرێت، گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریكاش گفتوگۆیه‌كى ماوه‌درێژه و جێبه‌جێكردنى كاتى ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه له ئێستادا ترسێك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیه زیاد له پێویست درێژه بكێشت ره‌نگه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى نه‌بێت كه چاوه‌ڕێده‌كرێت.
تیمى دانووستانى ئه‌مریكا زۆر به‌هێزتر و پرۆفێشناڵترن له تیمه‌كه‌ى ئێمه له عێراق
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به عێراقه‌وه هه‌یه له‌م گفتوگۆیه‌دا به‌رپرسانى عێراق له‌به‌ر هه‌ستیارى ئه‌م بابه‌ته خۆیان دوورده‌گرن له باسكردنى، به‌ڵام هۆشیار زێبارى، وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ره‌خنه‌ى لێده‌گرێت و به نا هاوسه‌نگ ناویده‌بات، له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر نووسیویه‌تى: “تیمى دانووستانى ئه‌مریكا له گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریكا زۆر به‌هێزتر و پرۆفێشناڵترن له تیمه‌كه‌ى ئێمه له عێراق، ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و پێویسته هه‌ردوولا یه‌كسان بن، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وه‌ره‌یه له گفتوگۆكاندا”، له به‌رامبه‌ردا فوئاد حسێن، وه‌زیرى ئێستاى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه تازه پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرتووه به په‌رۆشییه‌وه باسى بابه‌ته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌م گفتوگۆیه چوارچێوه‌یه‌كى گرنگه كه كارى له‌پێشنه‌ى واشنتۆن و به‌غدا دیارى ده‌كات”.
پێشتر جەیمس جێفری، جێگری وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، کە هاوکات نێردەی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو: “لەم گفتوگۆیانەدا پێداچوونەوەی تەواو بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا دەکەین و هەوڵێکی زۆر هەیە کە عێراق بگەیەندرێتە قۆناغێک کە بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









