“چه‌ند حاڵه‌تێكى پۆزهتڤى كۆرۆنا له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركران”

په‌رله‌مانى كوردستان
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: چه‌ند حاڵه‌تێكى پۆزهتڤى كۆرۆنا له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركران، ئاشكراشیكرد: “به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه بڕیارمانداوه بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته كاره‌كانى په‌رله‌مان رابگرین”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، حاڵەتێکی پۆزەتڤی کۆرۆنا لە ناو فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمانی کوردستان هەبوو، وەک پابەند بوونیکی تەواو بە رینماییە تەندروستییەکان ، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا کە پشکنینی کۆرۆنا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانبەرانی پەرلەمان بکرێت”.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “رۆژی 9ی حوزه‌یران، بە سوپاسەوە، چەند تیمیکی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی، لەسەررێنمایی وەزارەتی تەندروستی هاتنە پەرلەمانی کوردستان و پشکنینیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و 197 ئەندامی پەرلەمان و فەرمانبەرانی دیوانی پەرلەمان ئەنجامدا. دیارە بە داخەوە ، چەند حالەتێکی پۆزەتیڤ لەم پشکنینانەدا هەن و دواتر لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە وردەکارییەکان رادەگەیەنریت”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “وەک پابەندبوون بە رینماییە تەندروستیەکان کە دەبیت سەرجەم بەرکەوتووەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرین، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگریت. ئاگاداری تەواوی ئەو ئەندامە بەریزانەی پەرلەمان دەکەین کە تا ئیستا پشکنینی کۆرۆنایان نەکردوە لە زووترین کات پشکنینەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بنیرنەوە. بە هەمان شێوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان راسپیردراون، بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکییەکان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی دیکەش بکرین کە تا ئیستا پشکنینیان بۆ نەکراوە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراو له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ریگرتوون، “چوار كه‌س له‌نێو په‌رله‌مان تووشبوون كه یه‌كێكیان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستانه”.
نوێده‌كرێته‌وه…..
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
12كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
14كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









