زیدان یاریکردنی هازاردی بۆ یاری ئیبار یەکلایی کردەوە

0
2960
هازارد و زیدان

SNNsport

 

بڕیارە لە 14ی حوزەیران یانەی ریاڵ مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنیدا دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رووبەڕووی یانەی ئیبار ببێتەوەو یاریەکە لە یاریگای دووەمی یانەکە “دی ستیفانۆ” لە کاتژمێر 8:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.

 

سەرەڕای ئەوەی پێشتر رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردبوو زیدان بەسەرەکی یاری بە ئیدن هازارد دەکات، بەڵام لە نوێترین هەواڵدا کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، زیدان بڕیاریداوە لەسەرەتاوە هازارد یەدەگ بکات و یاری پێنەکات،چونکە راهێنەرە فەرەنسییەکە ترسی لەوە هەیە ئەو یاریزانە تووشی پێکان ببێتەوەو ئەوەش دەزانێت یانەکە یاری لە بەرامبەر بە ئیبار قورستر دەکات کە رووبەڕووبوونەوەی ڤالنسیایە،بۆیە زیدان دەیەوێت لە یارییە بەهێزەکان سوود لە ئەستێرە بەلجیکیەکە ببینێت.

 

 

هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت” گەڕانەوەی هازارد لە پێکان هەواڵێکی خۆشە بۆ زیدان، ئەو راهێنەرە دەتوانێت لەم 11  یارییەی کە ماوە سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە ببینێت، بەڵام زیدان تا ئێستا قەناعەتی بەو نیە پێکەوە هازارد و ڤینسیۆس لە یاریگادا یاری پێبکات،ئەو راهێنەرە دەیەوێت لە گۆڕەپانی یاریگا تەنیا یەکێکیان ببینێت و بەشدارییان پێبکات.

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لە تەواو ئامادەبوونی هازارد دەکەن، ئەو یاریزانە لە کاتی راهێنانەکان بە ئاستێکی بەرزەوە لە چەند رۆژی رابردوو دەرکەوتووە.

 

یانەی ریاڵ مەدرید 27  یاری لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئەنجام داوە، توانیویەتی 56 خاڵ کۆبکاتەوەو دووەمی خولەکەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this