
ریمۆنتادای بەرشەلۆنە لە پاریس
SNNsport
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه فه‌ره‌نسیه‌كان ئاشكرایان كرد كه وشه‌ی ” ریمۆنتادا ” ده‌چێته نێو فه‌رهه‌نگی ” لارۆس”ی فه‌ره‌نسی به ناوبانگ له ساڵی 2021 دا .
ئەگه‌ر له بینەرانی تۆپی پێی جیهانی بیت به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ، بێگومان گوێ بیستی وشه‌ی ” ریمۆنتادا ” بویت ، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارهات ، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه ئه‌نجامه‌كه‌ی ” مێزه‌كه‌ی ” به سه‌ر یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌ره‌وژێر كرد له پاڵه‌وانێتی خوی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئەوروپا له وه‌رزی 2016-2017 .
دواتر ده‌سته‌واژه‌ی ” ریمۆنتادا ” به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبووەوە ، پاش ماڵئاوایی كردنی به‌رشەلۆنه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له وه‌رزی 2017-2018 و2018-2019 .
مانای ” ریمۆنتادا ” چییه؟
وشه‌یه‌كی ئیسپانییه مانای چاكبوونه‌وه یاخود گه‌ڕانه‌وه‌یه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له جه‌نگ و وێناكردنی شه‌ره ناوخۆیی و شۆرشه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی له نێوان سه‌ده‌ی 16-19 زاینی به كار ده‌هات ، كاتێک هه‌ردوو هه‌رێمی باسك و كه‌ته‌لۆنیا هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌یان له حوكمی شانشینی ئیسپانی ده‌دا .
”ریمۆنتادا ” له تۆپی پێدا
” ریمۆنتادا” گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره یان comeback) له تۆپی پێ به‌كار دێت ئه‌گه‌ری تیپه‌كه له ئه‌نجامدا دوا كه‌وتبێت ، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه یاخود باش ده‌بێته‌وه و مێزه‌كه و بابهتهكان سهرەوژێر ده‌كات له سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بردنه‌وه ده‌ستەبه‌ر بكات .
وشه‌ی ” ریمۆنتادا ” له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌كارهات ، دواتر دیار نه‌ما ، تا رۆژنامه‌ی “سپۆرت ” كه‌ته‌لۆنی ساڵی 2013 به‌كاری هێنایه‌وه،به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه بڵاونهبووەوەو ته‌نیا له پاش یارییه به ناوبانگه‌كه‌ی به‌رشەلۆنه و پاریس سان جێرمان ،پاش ئه‌وه‌ی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دواكه‌وتنی له یاری چوون له به‌رامبه‌ر پاریس سان جێرمان (0-4 ) له چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2016-2017 سهرهوژێركرد بۆ بردنه‌وه له یاری گه‌ڕانه‌وه به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك .
به‌رشەلۆنه وه‌ك چۆن ده‌سته‌واژه‌ی ” ریمۆنتادا”خسته نێو جیهانی تۆپی پێ ، چه‌ندین جار و دووبارە بهدهستیەوە ناڵاندی و دواتر له‌و ئەنجامهی خوارده‌وه و تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له ریمۆنتادایه‌كی مێژوویدا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی شكستی هێنا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2017-2018 ، پاش ئه‌وه‌ی ” بەرشەلۆنە ” بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستەبه‌ر كرد له سه‌ر یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ، له یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له رۆما ، هاوڕێیانی میسی روخان به سێ گۆڵی خاوێن دۆڕان و ماڵئاواییان له پێشبڕكێ كیشوهرییهكه كرد .
هه‌مان سیناریۆ دووباره بووەوەو له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه له وه‌رزی 2018-2019 ،پاش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له یاری چوون به )3-0( له لیڤه‌رپوڵی برده‌وه له چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، بلاوگرانا به شێوه‌یه‌ی كتوپڕ و دراماتیكی (0-4 ) له یاریگای ئه‌نفێڵد دۆڕاو ده‌رچوو له ركابه‌رییه‌كه ، له به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وام بوو له رێگاكه‌ی و تا دواتر جامه خاوه‌ن دوو گوێچه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









