ئەوانەی سەردانی مزگەوتەکەی کەلاریان کردووە دەبێت پشکنین بکەن

مزگەوت-فۆتۆ-سیروان-محەمەد
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌كى ئاینى له شارى كهلارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و به‌هۆیه‌وه مزگه‌وته‌كه‌یان داخستووه و داواش ده‌كرێت ئه‌وانه‌ى پێشنوێژ‌و بانگده‌ر و كارگوزارى مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌و هاووڵاتیانشى هاتووچۆى مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه پشكنین بكه‌ن.
سه‌باح محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: مامۆستا خالد پێشنوێژ‌و وتاربێژى مزگه‌وتى شه‌هیدانى گه‌رمیان له شارى كه‌لار تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و حالى حازر كه‌ره‌نتینه و له ژێر چاودێرى پزیشكدایه.
وتیشی “داواده‌كه‌ین به بانگده‌ر و پێشنوێژ‌و كارگوزارى مزگه‌وته‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش له چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌ردانى مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه پشكنین ئه‌نجامبده‌ن و هه‌روه‌ها خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاوه‌كو ئێستا له شارى كه‌لار سێ مزگه‌وت داخراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى تووشبوونى پێشنوێژ‌و وتاربێژى مزگه‌وته‌كانه‌وه.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









