
یاسر قاسم
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق بۆ وه‌رزى 2019-2020، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19)، یاسر قاسم بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌ر له‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن.
به‌پێى هه‌واڵى میدیا عێراقییه‌كان، یاسر قاسم یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق كه به‌ئامانجى ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه عێراق و په‌یوه‌ندى به‌تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر-ه‌وه كرد تا دووباره بگاته‌وه به‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق، به‌ڵام ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆتایی به‌خه‌ون و ئامانجه‌كانى هێنا و ئه‌میش كۆتایی به‌بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى هێناوه و بۆنده‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه و سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌نده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر-ه‌وه كرد و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یانه‌كه ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندین كه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یارییه‌كانى وه‌رزى 2019-2020ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق به‌هۆى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌كۆده‌نگى سه‌رجه‌م یانه‌كان، بابه‌تى بۆندى یاریزانانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر و ته‌واوى یانه‌كانى تر‌ى به‌شدار له‌خوله‌كه هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه و وه‌ك قسه‌ى لێكراوه ئه‌و پرسه ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، نه‌ك پرسى یاریزانان، به‌ڵكو پرسى راهێنه‌رانیش ئه‌وان ده‌بنه نێوه‌ندگیر له‌نێوان یانه‌كان له‌لایه‌ك و یاریزانان و راهێنه‌رانیش له‌لایه‌كى تر”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت كه ئه‌وان ناتوانن هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌وه بڵێن و هیچ قسه‌یه‌كیان نییه و ناتوانن تاك لایه‌نه‌ش بڕیار بده‌ن، ته‌نها چاوه‌ڕێى بڕیارى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ده‌كه‌ن و هێشتا هیچ شتێك دیار و روون نییه كه ئه‌وان له‌مباره‌یه‌وه چ بڕیارێك ده‌ده‌ن”.
پێشووتریش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر-ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق-ى له‌میانه‌ى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى بۆندى یاریزانان و راهێنه‌ران له‌گه‌ڵ یانه‌كان، ئه‌وه‌ى ئاشكراكردبوو كه ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌كه‌یان ده‌بنه ناوبژیوان له‌نێوان یاریزانان و یانه‌كان هه‌روه‌ها راهێنه‌ران و یانه‌كان.
یاسر قاسم-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ به‌پێى بۆندێك بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندى به‌تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێره‌وه كرد به‌ئامانجى نوێنه‌رایه‌تى كردن و یارمه‌تیدانى یانه‌كه له‌خولى نایابى یانه‌كانى عێراق و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌شدا 5 یارى له‌خوله‌كه ئه‌نجامدا.

یاسر قاسم

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









