گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1546
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 11/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

سپۆرت:

 

  • لالیگا هەیەو دەستپێدەکاتەوە.
  • کێبڕکێکانی خولەکە دەستپێدەکاتەوە، لەم کاتەی ئێستا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر، ئەمەش پاش وەستانی خولەکە بۆ 3 مانگ و مانەوەی 11 جەولە لە خولەکە.
  • بەرشەلۆنە باشترینە لەگەڵ میسی و ئەو یاریزانە دەیەوێت لەو   11 یارییەی کە ماوە بردنەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆماربکات.
  • سڤییا- ریاڵ بیتس 11:00، تۆپی پێ لە ئەندەلووس لە ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە.
  • شەوی رابردوو یانەی رایۆ ڤایکانۆ لە خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا توانی 1-0 لە ئەلباسیتی بباتەوە.
  • گریزمان” دەمەوێت یاریزانێكی گرنگ بم لە ناوەوەو دەرەوەی یاریگا لە بەرشەلۆنە”.
  • بۆ دەستبەرداربوون لە ئانسۆ فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، مانچستەریونایتد ئامادەیە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە بدات.
  • فیدرێری ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا کردووە و لە ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • ئاڵنگاری میسی.
  • لیۆ میسی خاوەنی پاڵنەرێکی گەورەیە لە ئاڵنگارییەکان، دەیەوێت پێلی تێپەڕێنێت وەکو زۆرترین رێژەی گۆڵکردن لەگەڵ یەک یانە و تیلمۆ زارا  تێپەڕێنێت بۆ بردنەوەی زۆرترین خەڵاتی پیچیچی کە ساڵانە لە لایەن رۆژنامەی مارکاوە بە باشترین گۆڵکار لالیگا دەدرێت.
  • گریزمان” دەمەوێت یاریزانێكی گرنگ بم لە یانەکە”.
  • ئەمشەو بە یاری دێربی لە نێوان سڤییاو ریاڵ بیتس، خولی ئیسپانیا لە کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکاتەوە.
  • لەو 45 خولەک یارییەی کە لە یاری رایۆ ڤایکانۆ و ئەلباسیتی مابوو، رایۆ توانی 1-0 یاریەکە بباتەوەو 3 خاڵی بەدەستهێنا.

ئاس:

  • لە کۆتایدا لالیگا گەڕایەوە بە یاری سڤییا و ریاڵ بیتس.
  • ئەمڕۆ لە دێربی ئەندەلووس کێبڕکێکانی خولەکە لە دەرگا داخراوەکانی یاریگاوە دەستپێدەکاتەوەو چارەنوسی 20 یانە لە 39 رۆژدا کە 11هەفتەی ماوە یەکلایی دەبێتەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە یاری لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ بکات، دوای ئەوەی سیریزۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رەزامەندی نیشاندابوو یانەی شاهانە یاری لە یاریگاکەیان بکات.

 

مارکا:

  • هەموو شتەکان دێن.
  • لالیگا دوای 3 مانگ دابڕان دەستپێدەکاتەوە.
  • سڤییا- ریاڵ بیتس 11:00.
  • ئەم یارییە یەکەم یارییە کە 5 گۆڕانکاری تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بەپێی یاسای نوێی رابیتەی خولەکە.
  • سیریزۆی سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاریگای واندا پێشکەشی ریاڵ مەدرید دەکات، بەڵام ریاڵ مەدرید نایەوێت یارییەکانی لەو یاریگایە بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەی شاهانە لە ئێستادا یاریگای بێرنابیۆ نۆژەن دەکاتەوەو بڕیاریداوە لە یاریگای دی ستیفانۆ یارییەکانی لالیگا تەواو بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this