
قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عیماد جەباری
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پرسی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک بەیەکجاری چارەسەربکرێت و تێپەڕێندرێت کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ناڕەزایی لای کورد و تورکمان دروستکردووە.
مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق لەبارەی پرسی دامەزراندنەکەی پەروەردەی کەرکەک گفتوگۆمان کرد و رێککەوتین رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو بابەتە تێپەڕێندرێت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دوو هەزار و 841 پلەی دامەزراندنە.
سەبارەت بە داواکاری خوێندنی کوردی بۆ گواستنەوەی راژەکانیان لەهەرێمەوە بۆ بەغدا، ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانە وتی، وەزیری پەروەردە بەڵێنی پێ داوین دیراسەی وردی پرسی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەسەر میلاکی هەرێمەوە بۆ سەر میلاکی ناوەند بکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو نزیکەی سێ هەزار کەس وەک مامۆستا لە پەروەردەی کەرکوک ناویان هاتەوە بۆ دامەزراندن بەڵام راگەیاندنی ناوەکان نیگەرانی زۆری لێکەوتووە و بەشێک لە دەرچوان رایانگەیاند واستە و نادادپەروەری لە دامەزراندنەکەدا کراوە، بەو هۆیەشەوە چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەوهۆیەوە مانگی شوباتی رابردوو، لیژنەی وردبینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە سێ پەرلەمانتار پێکهاتوون، بڕیاریاندا دامەزراندنەکە هەڵوەشێندرێتەوە.
لە چەند هەفتەی رابردووشدا، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک گردبوونەوە و داوایانکرد راژەکانیان بخرێتە سەر حکومەتی ناوەند.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









