
گیانلهدهستدان به ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ رایگەیاند: درەنگانێکی شەوی رابردوو دوو تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان بەڕەچەڵەک عەرەبە.
ئەو سەرچاوەیە بە SNNی راگەیاند: “درەنگانێکی شەوی رابردوو ئەو دوو تووشبووەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ گیانیان لەدەستداوە، کە هەردووکیان پیاون و تەمەنیان لەسەروو 70 ساڵەوەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا 25 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لەژێر چاودێری چڕدان و تەندروستییان ناجێگیرە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەزار و 709 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 32 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 551 تووشبوو چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 تووشبوو ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









