ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی تەندروستی لەکەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون

کەرکوک
SNN- عیماد جەباری
ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی پزیشکیی نەخۆشخانەی ئازادی لەکەرکوک لەپشکنینی خێرا دەرکەوت تووشبووی کۆرۆنان.
سەرچاوەیەک لەتەندروستی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: شەوی رابردوو پشکنینی خێرای کۆرۆنا بۆ بەشێک لەپزیشک و کارمەندانی پزیشکی نەخۆشخانەی ئازادی ئەنجاندراوە دەرکەوتوە دوو پزیشک و 8 کارمەند هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
وتیشی: “تووشبووەکان پزیشکی موقیمن، نمونەی خوێنیان رەوانەی تاقیکردنەوەی ناوەندی کراوە تاوەکو دڵنیابین تووشبوون ئەو کاتە دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەری تایبەت بەچارەسەری کۆرۆنا”.
لەچەند رۆژی رابردوویشدا دوو پزیشک لەنەخۆشخانەی حەویجە بەهەمان شێوە دەرکەوت تووشبووی کۆرۆنان و گواسترانەوە بۆ سەنتەری چارەسەر.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لەکەرکوک گەیشتووەتە 213 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 125 تووشبوو هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 81 تووشبوویش چاکبوونەتەوەو 7 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
11كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









