وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی: له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پێنج كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: پێنج كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 72 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ش تۆماركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، 2 هه‌زار و 254 پشكنین ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا 72 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه:
پارێزگای هەولێر: 11 پۆزەتڤ: 10 پیاو و ژنێك، حەوت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەک تووشبوو لە کەرەنتین بووە و یەک تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە پشکنینی بۆ کراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ،MRF ). یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمانە و یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای جەلەولایە.
پارێزگای سلێمانی: 58 پۆزەتڤ و پێنج گیان لەدەستدان: ناو شاری سلێمانی 31 پۆزەتیڤ و پێنج گیانلە دەستدان: 18 پیاو و 10 ئافرەت و سێ منداڵ، 12 لە تووشبووەکان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی ڕاپەڕین هه‌شت پۆزەتڤ: شه‌ش پیاو و دوو ژن، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر / قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەکەکانی قەڵات و بنارسجن.
دەڤەری گەرمیان: 19 پۆزەتڤ: 13 پیاو و شه‌ش ژن، گشت تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای کەلارن، یەک تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە..
پارێزگای دهۆك سێ پۆزەتڤ: خێزانێکن، پیاوێک تەمەن 36 ساڵ و ئافرەتێک تەمەن 333 ساڵ و منداڵێک تەمەن 15 مانگ، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و لەکەرەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.
له‌باره‌ى كه‌ره‌نتین كردنى هاووڵاتییان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌شهاتووه: لە ئێستادا تەنها هه‌زار و 588 هاووڵاتی لە 34 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، 257 لە هەولێر، 34 لە سلێمانی، هه‌زار و 307 لە دهۆك”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









