
نەخۆشخانەی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
پاشئەوەى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى داواى لەو هاوڵاتیانە کرد لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە تا پلازماکەى بۆ تووشبووانى نوێى کۆرۆنا بەکاربهێنرێتەوە، بەدەنگەوە هاتنی هاووڵاتیی وەک پێویست نییە و تەنها 2 کەس لەوانە پلازمایان بەخشیوە.
جەبار محەمەد، پسپۆڕى بەرگرى لەش بە SNNى ڕاگەیاند “ئەو خوێنەى لە کەسێکى ڕزگاربوو لە کۆرۆنادا هەیە پلازماکەى دەبێتە هیوا بەخش بۆ کەسێک کە سەرەتاى تووشبوونیەتى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، چونکە ئەو کەسە بەرگرى لەشى بەهێز بووە و نەخۆشییەکەى تێکشکاندووە، ئەم جۆرە چارەسەرە لە هەموو جیهاندا بەکار دێت و تاکە هیواى تووشبووانە بۆ چاکبوونەوە، چونکە ئەوە ڕوونە کە کۆرۆنا تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکى دیاریکراوى بۆ نەدۆزراوەتەوە”.
وتیشى: “ژمارەى چاکبووان لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا زیاتر لە 50 کەس بوون هەروەها ژمارەى تووشبووان بەردەوامە لە هەڵکشان، بۆیە ئەو کەسانەى چاک بوونەتەوە خۆیان بەو ئازارەدا تێپەڕیون بۆ ئەوەى تووشبووانى نوێش ڕزگاریان ببێت لە ڤایرۆسەکە داوایان لێ دەکەین ڕۆژانە لە کاتژمێر 8 ى بەیانى تاوەکو 2 پاش نێوەڕۆ سەردانى بانکى خوێن بکەن بۆ بەخشینى خوێن”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد”لەسەر لەبەیانی ئەمڕۆوە تەنها دوو کەس کە ڕزگاریانبووە لە ڤایرۆسەکە، هاتوون بۆ خوێنبەخشین، ئەوانیش لە ڕێگای پەیوەندى تایبەتییەوە هاتوون”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









