
SNN
بە گوێرەی ئامارێکی فەرمی، ئابووری بەریتانیا لە مانگی نیسانی رابردوودا کە قەدەغەی هاتووچۆ بەڕێوەچووە، 20.4% پاشەکشەی کردووە کە ئەوە گەورەترین پاشەکشەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
نوسینگەی ئاماری نیشتمانی (ONS)، کە دەزگایەکی حکومییە، قەبارەی ئەو پاشەکشەیەی ئاشکراکردووە و دەڵێت: “لەوەتەی ئاماری گەشەی ئابووری لە بەریتانیا تۆمارکراوە، تا ئێستا ئەو وڵاتە هێندە پاشەکشەی نەکردووە”.
ئەو دەزگایە راشیگەیاندووە، پاشەکشەی ئابووری لە بەریتانیا لە مانگەکانی شوبات تا نیسان بە رێژەی %10.4 بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهانیش قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاند و رێژەی بێکاریش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









