ناوەڕۆکی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا ئاشکرادەکرێت

SNN
گفتوگۆی نێوان تیمێک لە بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا کە ئامانج لێی پێداچوونەوەیە بە تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا بەیانی دوێنێ دەستیپێکرد و چوار پرسی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵاتەکەوە تاوتوێ کرا.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوەدەکات، دوێنێ 11ی حوزەیران، کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی بەکاتی رۆژهەڵات، ئەو کۆبوونەوەیە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەستیپێکرد و ماوەی دوو کاتژمێری خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا یەکەم پرس کە باسکرا، رەوشی ئەمنی عێراق بوو، کە لەلایەن دەیڤد هەیڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسییەوە خرایە بەر باس، هەیڵ باسی لە نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی کرد سەبارەت بەو هەڕەشانەی کە لەسەر سەرباز و دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لە عێراق هەیە.
دواتر لایەنی عێراقی لەبارەی رەوشی ناهەموواری ئابووری عێراق قسەیانکرد و ئاماژەشیان بە پلانەکانی بەغدا کرد بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانەدا، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە عێراق دەبێت لە بەدەستهێنانی وزەی کارەبادا پشت بەخۆی ببەستێت نەوەک ئێران.
لای خۆشیانەوە شاندی ئەمریکی دووپاتیان کردەوە کە پێویستە عێراق چاکسازی ئابووری بکات و ئامادەیی وڵاتەکەشیان نیشاندا لە هاوکاریکردنی عێراقدا بەتایبەت لە کەرتی وزەدا.
تەوەری سێهەمی ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە پرۆسەی سیاسی عێراق و ئامادەکارییەکانی وڵاتەکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە ئەمە یەکێکە لە بەڵێنەکانی مستەفا کازمی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆک وەزیران.
لایەنی ئەمریکیش سەرنجیان خستەسەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و بە پێویستیان زانی ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندانە فراوانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووی عێراقدا سوورە، بەسزا بگەیەندرێن.
دوایین تەوەری ئەو کۆبوونەوەیە پرسێکی کلتووری بوو، شاندەکەی عێراق داوایان لە بەرپرسانی ئەمریکا کرد ئەو شوێنەوارانەی عێراق بگەڕێنێتەوە کە لە سەردەمی روخانی رژێمی بەعسدا تاڵانکرابوو. هاوکات بەرپرسانی عێراق داواشیانکرد ئەمریکا بەردەوامی بدات بە بەرنامەی مینحەی خوێندنی خوێندکارانی عێراق لە وڵاتەکەی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا گەڕی دووەمی گفتوگۆكانی عێراق و ئەمەریكا مانگی داهاتوو لە واشنتن ئەنجام بدرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









