به‌وێنه: هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى له یارییه‌كى دۆستانه‌دا نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ تۆمار ده‌كات

یاری دۆستانەی سلێمانی و کەرکوک
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
به‌مه‌به‌ستى یه‌كتر بینین دواى چه‌ندین ساڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ خه‌ڵك به تایبه‌تى بوارى وه‌رزش له شارى سلێمانى یارییەكى دۆستانه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى و كه‌ركوك ئه‌نجامدرا.
رێكخه‌رانى یاریه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئامانجیان له‌رێكخستنى یاریه‌كه بۆ بینینه‌وه‌ى یاریزانه دێرینه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و كه‌ركوكه كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه یه‌كتریان نه‌بینیوه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانه بۆ هاووڵاتیان و وه‌رزشكاران گه‌ڕانه‌وه بۆ لاكێشه سه‌وزه‌كانى یاریگا.
دواى 90 خولهك یاریكردن و پیشاندانى چه‌ندین جوڵه نمایشی سەرنجراكێش له‌لایه‌ن یاریزانانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌وه كه چه‌ند یاریزانێكى پێشووى عێراقیش یارییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌سودى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى كۆتاىی هات به(6-2)گۆڵ.
هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنادا به‌به‌شدارى یاریزانى دێرینى ئێستاى یانه‌كان سێ یارى دۆستانه‌ى ئه‌نجامداوه به‌وه‌ش دڵى هانده‌رانى خۆشكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌ى 3 مانگه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق وه‌ستاوه.





گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









