گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 12/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1358
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  هەینی 12/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

ئاس:

 

  • لە خولی ئیسپانیا سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو تەنیا هاندەران ئامادەی یاریەکە نەبوون، لەگەڵ بوونی لێدانێکی سزا کە مشتومڕی بە دوای خۆیداهێنا.
  • بەیڵ ئامانجی ئەوەیە بە سەرەکی دژی یانەی ئیبار یاری بکات.
  • زیدان بیر لەوە دەکاتەوە ئەو یاریزانە بە سەرەکی لە لای راستی یاریگاوە یاری پێبکات.
  • ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا دوو یاری تر ئەنجام دەدرێت لە نێوان گراناداو خیتافی، ڤالنسیا- لیڤانتی.

سپۆرت:

 

  • زۆرانبازی کۆتایی.
  • بەرشەلۆنە یەکەمی خولەکەیە بە 58 خاڵ.
  • ریاڵ مەدرید دووەمە بە 56 خاڵ.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەرفەتی بردنەوەی نازناوەکەی باشترەو 11 یاری کۆتایی نائاسایی ئەنجام دەدات و سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەموو یارییەکان بباتەوە دوای ئەوەی مەدرید بەگەڕانەوەی هازارد گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی روویداوە.
  • بەرشەلۆنە فشار لەسەر ئینتەرمیلان دەکات و لاوتارۆش فشارەکانی لەسەر یانەکە زیاتر کردووە بۆ جێهێشتنی ئینتەرمیلان.
  • لە خولی ئیسپانیا سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوە لە یاری گەڕانەوەی لالیگاو ئەمڕۆش دوو یاری تر ئەنجام دەدرێت.

 

مارکا:

 

  • تۆپی پێی نوێ لە خولی ئیسپانیا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر دەستپێدەکاتەوەو سڤییا 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوەو بەهۆی لێدانێکی سزاوە مشتومڕ دروست دەبێت،بەڵام یانەکە زۆر لە ریاڵ بیتس باشتر بوو.
  • ئۆکامبۆس سەرکردایەتی یانەی سڤییا دەکات بۆ بردنەوەی یاری دێربی.
  • کاسیاس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناپاڵێوێت.
  • زیدان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی ئاگرین دەبێتەوە لە یاری گەڕانەوەی لالیگا دژی ئیبار.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • سبەی یانەی بەرشەلۆنە بە یاری لالیگا دەستپێدەکاتەوە.
  • تاقیکردنەوەکان بۆ سیمیدۆ هیچ پێکانی نەبوو، ئەو یاریزانە ئامادەیە بۆ یاریەکە.
  • لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس رووبەڕوو دەبنەوە.
  • ئەمشەو دوو یاری تر لە خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

 

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this