
ئاڵاى چین و ئه‌مریكا | فۆتۆ: CFR
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، به‌رپرسانى حكومه‌تى چین و ئه‌مریكا به نیازن له هاواى كۆببنه‌وه.
زانیارییه‌كه به‌یانى ئه‌مڕۆ له میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، كه مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌ردانى ویلایه‌تى هاواى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى چین كۆببێته‌وه.
ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ته‌وه‌ره‌كانى هێشتا ئاشكرا نه‌كراون، ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئاشكرابووه ته‌نیا ئه‌وه‌یه، “كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستى باڵا ده‌بێت و بهڕێبهرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ى چین له ئه‌مریكا تا ئێستا ئاماده‌نه‌بوون هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه بكه‌ن نه به ره‌تكردنه‌وه نه به پشتڕاستكردنه‌وه”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و به‌شداریكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا هێرشده‌كاته سه‌ر چین و تۆمه‌تبارى ده‌كات به، “شاردنه‌وه‌ى زانیارى له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه ئێستا ئه‌مریكا زۆرترین رێژه‌ى تووشبووى ڤایرۆسه‌كه‌ى تێدایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان”، هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاوشێوه‌ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ى چین ده‌كات و مانگى پێشوو وتى: “چین ده‌یتوانى به‌ر له مردنى سه‌دان هه‌زار كه‌س بگرتایه ئه‌گه‌ر كه‌مێك زیاتر راستگۆبووايه له بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ى كۆرۆنا”.
له ئێستادا چین به تۆماركردنى 83 هه‌زار و 75 تووشبوو 18 یه‌مین وڵاتى جیهانه له‌ڕووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مین وڵاتبوو كه ڤایرۆسه‌كه تێيدا بڵاوبووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا یه‌كه‌مین وڵاتى جیهانه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا 2 ملیۆن و 116 هه‌زار و 922 كه‌س تووشبوون و 116 هه‌زار و 825 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









