رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پێکهاتەی مایۆرکاو بەرشەلۆنە بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی بەرشەلۆنە و مایۆرکا
SNN Sport
لە یەکەم دەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە دوای 3 مانگ و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەکە لە یاریگای مایۆرکا لە رکابەرییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مایۆرکا و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
بەرشەلۆنەی پێش 27 یاری رابردووی لالیگا توانیویەتی 58 خاڵ کۆبکاتەوەو پێشەنگە، 18 یاری براوە بووەو 4 یاری یەکسانبووەو 5 یاری دۆڕاوە.
یانەی مایۆرکا مەترسی دابەزینی هەیەو لە 27 یاری 25 خاڵی کۆکردووەتەوەو 7 یاری براوە بووەو 4 یاری یەکسانبووەو لە 16 یاریدا دۆڕاوەو لە پلەی 17ی ریزبەندی دەبینرێت.
کیکی سیتینی راهێنەر لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە راگەیاندووەو هەریەکە لە ئارسر و ئۆمتیتی و سوارێز گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوەو ئامادەی یاریەکە دەبن.
لیستی یاریزانە بانگکراوەکان بەمشێوەیە:
تیرشتیگن، سیمیدۆ، پیکی، راکیتچ،بۆسکێتس، ئارسر،سوارێز، میسی، نیتۆ، گریزمان، ئەلبا، برایسوایت، سیرجی رۆبێرتۆ، دی یۆنگ، ڤیدال، ئۆمتیتی،جۆنیۆر فیربۆ، ئیناکی پینا،ریکی پویگ،کۆلادۆ،ئانسۆ فاتی، ئاراخۆ، مونچۆ.
پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو مایۆرکا بە پێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
پێکهاتەی بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز: تیرشتیگن
بەرگری:پیکی، ئاراخۆ، ئەلبا، سیرجی رۆبێرتۆ.
ناوەند: راکیتچ، بۆسکێتس، دی یۆنگ.
هێرشبەران:سوارێز، میسی، گریزمان.
پێکهاتەی مایۆرکا:
گۆڵپارێز: مانۆلۆ رییەنا.
بەرگری:فران گامز، رایڵۆ، ڤالێنت، ئەلێکس پۆزۆ.
ناوەند: لاگۆ جۆنیۆر، دانی رۆدریگێز، بابا، کوبۆ.
هێرشبەران: بودمێر، کوچۆ هێرناندێز.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









