یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی زیدان دوای دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا

زیدان
SNN Sport
ئەمڕۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداری لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری سبەی ئیبار کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
زیدان کۆنگرەکەی لە رێگەی ڤیدیۆوە ئەنجامداو رۆژنامەنووسانیش لە رێگەی ڤیدیۆکەوە راهێنەرەکەیان دەبینی و پرسیاریان لێدەکردو ئەویش وەڵامی دەدانەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
زیدان سەرەتا رایگەیاند” ئێمە زۆر بە بەختین جارێکی تر دەتوانین یاری بکەینەوە،بە جددی کارمان کردووە، لە رووی جەستەییەوە، ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان،یاریگای دی ستیفانۆ یاریگایەکی تری ئێمەیە،راهاتووین بەوشوێنە کە یاری تێدا دەکەین،ئێمە ئامادەین بۆ گەڕانەوە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی”خراپترین هەواڵ بۆ ئێمە پێکانی لۆکا یۆڤیچ بوو،ئەو لە ماڵەوە تووشی پێکان بوو، بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوەو نازانین کەی دەگەڕێتەوە،با ببینین بزانین لە کۆتایی وەرزەدا دەتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام دڵخۆشم بە گەڕانەوەی هازارد، من خۆشحاڵم بە بوونی ئەو یاریزانە، ئەو ئامادەیە بۆ یاریەکەی سبەی، بە هەمانشێوە ئەسینسیۆویش ئامادەی یاریکردنە”.
لەسەر ئەو ماوەی کە لە ماڵەوە بوون وتی” ئێمە بە دۆخێکی قورس و کاریگەردا تێپەڕیوین،یاریزانان، خێزانەکان، لە دەستدانی چەند خۆشەویستێک، ئەمە کاریگەری لەسەر هەموان هەبوو، من زۆر سەیری یاری تۆپی پێم کردووە لەم ماوەیەدا، بەڵام هەرگیز خواردنم دروست نەکردووە”.
لە کۆتایدا وتی”دوای 11 یاری کە ئێمە وەکو کۆتایی سەیری دەکەین، کۆتایی بە خولەکە دێنین و خولی یانە پاڵەوانەکان دەستپێدەکاتەوە،باشترە یارییەکان بە ئامادەبوونی هاندەران بکەین، یاریزانان لە راهێنەران زیاتر حەزیان بەوەیە،بەڵام لەسەرمانە بگونجێین یاری بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بکەین”.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









