لە 24 کاتژمێری رابردوودا 209 کەسی دیکە لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

0
1011

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و تێیدا 209 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆماردەکرێت و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان دەگاتەوە 42 کەس.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 209 کەسی دیکە لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری
ژمارە (109)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15048) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1952) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (268) لە هەولێر، (19) لە سلێمانی، (1665) لە دهۆك. وە (13096) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (195) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2350) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (745) هەولێر، (725) سلێمانی، (468) دهۆك، (102) گەرمیان، (74) راپەڕین، (236) سۆران. کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (101375)

3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (6) گیان لەدەستدان، (209) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (56) تووشبوو: (20)تووشبووی دوێنێ و (36)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان ، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)

• پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (130) تووشبوو بەم شێوەیە:

شاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (82) تووشبوو: (78)تووشبووی دوێنێ و (4) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (٢) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووکە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەڵار، قەزای کفری، قەزای چەمچەماڵ.

دەڤەری گەرمیان (27) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای کەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای کفری.

دەڤەری ڕاپەڕین (21) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.

• پارێزگای دهۆك (23) تووشبوو: (14)تووشبووی دوێنێ و (9)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاکرێ.

4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2101) تووشبوو، لەنێویاندا (42) مردن هەیە و (632) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1427) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this