
بتڵێک خوێنی بەخشراو
SNN-هەوراز ئەحمەد
نەتەوە یەکگرتوەکان 14ى حوزەیرانى هەموو ساڵێکى بە ڕۆژى جیهانى خوێنبەخشین دەستنیشانکردووە، ئەمڕۆژە لەکاتێکدایە لەجیهاندا ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونى هەیە تاکە هیوایەک بۆ چاکبوونەوەى تووشبووانیشی، بەخشینى پلازماى خوێنى ئەو کەسانەیە کە لە ڤایرۆسەکە چاکدەبنەوە”.
بەهزاد عومەر بەڕێوەبەرى کارگێڕى بانکى خوێن لە سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “ڕۆژانە هاوڵاتیان دێن بۆ خوێنبەخشین ئێمەش پشکنینیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەى بزانرێت کە ئەو کەسە نەخۆشى یان هەڵگرى هیچ ڤایرۆسێک نییە، دواتر خوێنەکەى لێ وەردەگرێت و لە بانکى خوێن لە شوێنى تایبەت دادەنرێت بۆ ئەو نەخۆشانەى کە پێویستیان بە خوێن بێت پێیاندەدرێت”.
وتیشى: “نەخۆشخانەکان بەتایبەت سەنتەرەکانى چارەسەرى کۆرۆنا لە ئێستادا داواکارییان لەسەر پلازماى خوێنى ئەو کەسانەیە کە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە، بەڵام بەداخەوە بەدەنگەوە هاتنى ئەو کەسانەى کە چاکبوونەتەوە، زۆر کەمە ئەمەش پێدەچێت بە هۆکارى ئەوە بێت ئەو کەسانە ڕەنگە زۆرەبەیان بە تەمەن یان منداڵ بن بۆیە ناتوانن بێن خوێنببەخشن”.
جەبار محەمەد پسپۆڕى بەرگرى لەش لە بانکى خوێنى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “تاوەکو ئێستا نزیکەى 5 کەسى ڕزگاربووى کۆرۆنا هاتوون بۆ خوێنبەخشین، ئەو خوێنەى لە کەسێکى ڕزگاربووى کۆرۆنادا هەیە پلازماکەى دەبێتە هیوا بەخشێک بۆ کەسێک کە سەرەتاى تووشبوونیەتى بە نەخۆشى کۆرۆنا، چونکە ئەو کەسە بەرگرى لەشى بەهێز بووە و نەخۆشییەکەى تێپەڕاندووە کە ئەم جۆرە چارەسەرە لە هەموو جیهاندا بەکاردێت”.
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بۆ یەکەمجار 14ی حوزەیران لەساڵی 2005دا لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دیاریکراوە و لەو کاتەوە ساڵانە لە جیهاندا یاد دەکرێتەوە.
14ی حوزەیران یادی لەدایکبوونی کارڵ لاندساینێر (1868-1943)ە، کە زانایەکی زیندەناسی نەمساوی و خاوەن خەڵاتی نۆبڵ-ی پزیشکییە و دۆزەرەوەی سیستمی گروپەکانی خوێن لەجۆرەکانی A – B – Oیە.
بۆیە وەک رێزێک لەو داهێنانە پزیشکییەی ئەمڕۆژە دیاریکراوە و ناونراوە رۆژی جیهانیی خوێنبەخشین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









