
ریاڵ مەدرید و ئیبار
SNN Sport
ئەمڕۆ لە یەکەم دەرکەوتنیدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای دی ستیفانۆ، لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا، میوانداری یانەی ئیبار دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 8:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
بۆ یاریەکە بەهۆکاری جۆراوجۆر زیدان هەریەکە لە یۆڤیچ، ماریانۆ دیاز، ناچۆ و لۆکاس ڤازکوێزی بانگنەکردووەو لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دووریخستووەتەوە.
ریاڵ مەدرید پێش ئەم یارییە، 56 خاڵی هەیەو لە پلەی دووەم دەبینرێت، یانەکە ئێستا 5 خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دێت، کە شەوی رابردوو توانی 4-0 لە یانەی ریاڵ مایۆرکا بباتەوە.
هەرچی یانەی ئیبارە بە 27 خاڵ لە پلەی 16 دەبینرێت.
پێش یاریەکە رۆژنامەی ئاس پێكهاتەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە پێشبینی دەکات هەردو یانە بەمشێوەیە یاری بکەن.
پێکهاتەی ریاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
بەرگری: رامۆس،مێندی، ڤاران، کارڤاخال.
ناوەند:کاسێمیرۆ، ڤاڵڤێردی، کرۆس.
هێرشبەران: بەیڵ، بنزیمە، هازارد.
پێکهاتەی ئیبار:
گۆڵپارێز: دمیترۆڤیچ.
بەرگری:ئەربیلا،بیگاس، کۆتی، تیجێرۆ.
ناوەند:ئێکسپۆسیتۆ،دیۆپ،ئۆریلانا، پیدرۆ لیۆن.
هێرشبەران:سێرجی ئینریک،کیکی گارسیا.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









