تەندروستی سلێمانی داوای بودجەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرباری بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی، تا ئێستا هیچ بودجەیەکی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەو پارێزگایە تەرخان نەکراوە، جێگرێکی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت داوای بودجەیەکی تایبەتیان کردووە بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەڵام نەدراونەتەوە.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەو بارگرانیەی کە کۆرۆنا لەسەر کەرتی تەندروستی سلێمانی دروستیکردووە، ئێمە داوامان لە وەزارەتى تەندروستى کرد کە پێنج ملیار دینارمان بۆ خەرج بکات، تاوەکو بە شێوازێکى باشتر خزمەتگوزارى تەندروستى پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەین بەڵام وەڵام نەدراینەوە”.
راشیگەیاند: “لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا هەر پشت بەو بودجەیە دەبەستین کە لە کاتی ئاساییدا بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەمان تەرخانکراوە، لە ئێستاشدا پێویستمان بە بودجەیەکی زیاتر هەیە چونکە ئێمە لە رەوشێکداین کە ڤایرۆسى کۆرۆنا تەنگى پێ هەڵچنیوین”
وتیشی: “لە ماوەى رابردوودا وەزارەتى دارایى بودجەى سەرجەم وەزارەتەکانى کەمکردەوە، ئەو کەمکردنەوەیە بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانیشی گرتەوە، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بودجەکە گەڕایەوە دۆخى خۆى”.
لەلایەکی دیکەوە ئازاد محەمەد سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانی پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ تیمێکی بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ئەوەى پشتڕاست کردەوە: ” تەندروستى سلێمانى کێشەى کەمى بودجەی هەیە”.
ناوبراو بە SNNی راگەیاند: “پێویستە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بودجە بۆ تەندروستى سلێمانى زیاد بکرێت تاوەکو بتوانێت بە شێوەى باشتر رووبەڕووی کۆرۆنا بێتەوە، لەکاتێکدا کە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان لە پارێزگاکە زیادیانکردووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









