
داعش
SNN- سیروان حەسەن
شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له سنوورى خانه‌قین په‌لاماری گوندی دارا-یاندا کە كوردنشینە و 7 كه‌سیان شه‌هید کرد، دەوترێت هێرشی ئەمجارەی داعش بۆ سەر ئەو گوندە جیاواز بووە.
بەپێی دوایین ئاماری شەهید و بریندارەکان، 7 شەهید هەبووە کە باوکێک و دوو کوڕ و ئامۆزا و پورزایەک و دوو پۆلیس بوون لەگەڵ 5 بریندار کە 3 پۆلیس و 2 هاوڵاتی سڤیلن.
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنی، هێرشەکەی ئەمجارەی داعش جیاواز بووە، بەجۆرێک لە دوورەوە بە قەناس تەقەیان کردووە و نەهاتوونەتە ناو گوندەکەوە.
پێش مانگێک لەمەوبەر لە هەمان گوند چەکدارانی داعش باوکێک و دوو کوڕیان شەهید کرد و ناوە ناوە کاری تیرۆریستی ئەنجامدەدەن.
په‌لاماره‌كه‌ى داعش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه داعش لە چەند ناوچەیەک سەریانهەڵداوەتەوە، ناوبه‌ناو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچە جێناکۆکەکان، له ماوه‌ى مانگى رابردووش‌دا هه‌ڵمه‌تى سووتاندنى گه‌نمى جوتیارانیان له خانەقین ده‌ستپێكرد تا ئێستا چه‌ندین دۆنم زه‌وى سووتێنراوه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









