نهێنی تازە لەبارەی کوشتارگەی سپایکەرەوە ئاشکرا دەبێت

کۆمەڵکوژیی سپایکەر
SNN-
دوای شەش ساڵ لە روودانی کوشتارگەی سپایکەر لەسەر دەستی داعش، کە بەهۆیەوە 1700 سەرباز کوژران، پێناسەی ئەو کەسە ئاشکرا دەبێت کە فەرمانی دا بەکۆمەڵکوژکردنی ئەو سەربازانە.
بنکەی سپایکەر بارەگایەکی سەربازییە کە دەکەوێتە شاری تکریتەوە و 160 کیلۆمەتر لەباکووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە هەموو سەربازە تازە دامەزراوەکان کە لەوێ مەشقیان پێدەکرا، یان کوژران یان گولـلەباران کران یان خرانە ناو رووبارەوە و خنکێنران.
هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی دەڵێت: “بەمداوییە چاوی بەسەرکردەیەکی دەستگیرکراوی داعش کەوتووە و بۆی باسکردووە کە ئەبو موسلم تورکمانی کە بە ئەبو موعتەز قوڕەشیش ناسراوە، کەسی دووەمی ناو داعش بووە، فەرمانی راستەوخۆی داوە بە کوشتنی ئەو خوێندکارانە کە بۆ ریزی سوپا ئامادە دەکران”.
دەشڵێت: “زیاتر لە 150 چەکداری داعش فەرمانەکەیان جێبەجێکردووە کە زۆربەیان ئەوانە بوون لەدوای ساڵی 2006ەوە بێکار و بێ ماڵ مابوونەوە و بەدوای کاری دزێوەوە بوون”.
هاشمی لەزاری ئەو سەرکردە دەستگیرکراوەی داعشەوە ئەوەشی گێڕاوەتەوە کە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش-یش ئارەزووی لەو جۆرە کوشتنانە هەبووە بە سووتاندن و خنکاندن و ئەشکەنجەی زۆر ئازاربەخش.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









