سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-
لەدوای هێرشەکەی شەو رابردوو بۆ سەر گوندێکی نزیک قەزای خانەقین، سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “تاكه رێگه‌ی دابینكردنی ئاسایش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، سوود وه‌رگرتن و به‌شداریپێكردنی پێشمەرگەی کوردستانه له پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچەکە.
لەپەیامێکیدا بەبۆنەی رووداوەکەی دوێنێشەوەوە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت: “له ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی هێزه به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی هاوبه‌شی ناوچه‌كه و دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان، ئێمە حکومەتی فیدرالی عێراق بە بەرپرسیار وکەمتەرخەم دادەنێین و بێده‌نگ نابین”.
لە پەیامەکەدا هاتووە “بەداخەوە شەوی رابردوو، 13 \ 14ی 6ی 2020 جارێكی تر تیرۆریستان په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیاندا و له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی كردیانه سه‌ر ئاوایی (دارا)ی سنوری خانەقین، (6)هاوڵاتی لەبرایانی كاكه‌یی شه‌هیدكران و (5)كه‌سی تریش بریندار بوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە “وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین ، هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین، بەتووندیش ئیدانەی ئه‌م پەلامارە تیرۆریستییە و هه‌موو ئه‌و خراپه كارییانه ده‌كه‌ین کە ماوەیەکە ئەو سنوره‌ی خاكی كوردستانی كردۆته ئامانج و، خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی ناوچه‌كه‌ی هه‌راسان كردووه”.
لەدرێژەی پەیامەکەدا سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت “ئێمە نیگهرانين له چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئەم هێرش و پەلامارە تیرۆریستی و سیاسییانه و ئۆباڵی كه‌مته‌رخه‌می له پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دەخەینە ئەستۆی بڕیار به‌ده‌ست و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به حکومەتی فیدراڵی کە تائێستا نه‌یانتوانیووه له‌رووی دابین كردنی ئاسایش و پاراستنی سنوره‌كه، ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆیان وه‌ك پێویست جێ به جێ بكه‌ن. له‌م باره نائاساییه‌دا، تاكه رێگه‌ی دابین كردنی ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، سوود وه‌رگرتن و به‌شداری پێكردنی پێشمەرگەی کوردستانه له پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه”.
هاوکات ئەوەشدەخاتەڕوو “بۆ كۆتایی هێنان بە كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌م دۆخە نه‌خوازراو و سەپێنراوە، كه ئاسایشی ناوچه كوردستانییه‌كانی كردووه به كه‌یسێكی سیاسی و ژیان و پێكه‌وه ژیانی هاونیشتمانیانی گرتووه به بارمته، پێویسته هه‌رچی زوره، هەماهەنگی لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ بەرێوەبردنی دۆسێیەی ئەمنی له ته‌واوی ئەو ناوچانە ده‌ست پێ بكات. بەپێچەوانەوە، له ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی هێزه به‌تواناكانی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی هاوبه‌شی ناوچه‌كه و دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان، ئێمە حکومەتی فیدرالی عێراق بە بەرپرسیار وکەمتەرخەم دادەنێین و بێده‌نگ نابین”.
پەیامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە “په‌یوه‌ندار به‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ش كه مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌ت و ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئایندهی كوردستانیبوونی ناوچه‌كه‌ی پێوه‌به‌نده، هەر ئەمڕۆش وه‌فدێكی تایبه‌تی یەکێتیی گەیشتە بەغدا و یەکێک لەئامانجەکانی ئەو سەردانە نیگەرانی یەکێتی و خەڵکی ناوچەکە ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێگه‌چاره‌ش ده‌خاته‌ڕوو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
56 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
56 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









